تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەنوو
(هەورا.): کەندوو. پێکەنین. کەندووی شانەی هەنگوینی
کەنوورە
(ئەردە.): سفرەی چەرمی
کەنووش
(خۆ.): کەپۆی کورت٬ کەپۆکورت
کەنووکۆسپە
کەندوکۆسپه٬ کەندوکڵۆ٬ زەوی بەرز و نزم٬ هەڵەت
کەنووی چێوین
بەرمیل٬ بۆشکە
نووسکەنووسک
نازکەنازک٬ ناسکە ناسک
نووکەنووک
نێوی دەنگێکە لە کاتی گریانیدا کە پشوو دەخواتەوە٬ -ی لێ دێ٬ کوورکەکوورک. نوییکەنوییک