تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکەندن
لووچکاندن٬ هلبرن٬ بەرگ لەبەر خۆ دەرهێنان٬ داماڵینی کاڵا یا هێندێ خشڵی وەکوو ئەنگوستیلە و گووارە و ئیتر٬ داکەنین٬ (ڕەوا.):داکەلاندن٬ (باک.):شەلاندن٬ ژخووەدانین٬ ژخووەکرن٬ ژبەرڤەکرن٬پێداکەندن٬ داکەناندن
زەوی بە چنک هەڵکەندن
مەبەس لە ئێشو ئازاری زۆرە
هەڵکەندران
دەرهێنان لە ناخی زەویەوە بەڕیشەوە.
هەڵکەندن
(فە.) هەڵکەنین. (هەوار.) کەنای . (باک.) بۆت کردن. لەڕیشە دەرهێنان٬ هەڵکەنن٬ هەڵکەناندن٬ هوورکەنەی٬ هەڵقەندن٬ وورکەنن٬ هەڵکرن٬ کۆڵین.
پۆسکەندن(فە)
پێست لێکردنەوەی لەشی گیانلەبەران بە گوروون بە بێ هەڵدڕین
پۆسکەندە
ڕیشە هەڵکەنراو، پۆستکەندە، بنە پێهێنان، چتێکە ، کە زۆر چاک لێی کۆڵرابێتەوەو ئاشکرا کرابێ._کردن: لێکۆڵینەوە
کەوکەندەر
(باد.): جوورە کەوێکی گەورەی زەردباوە
یەکەندەر دوو:
بنکەند
چتێکە بنکی بووبێ._بوون: هۆڵۆڵ بوون._کردن:_کردنی بنکی چت
نووکەند
نۆکەند٬ نۆکەن. جۆگەی دەستکرد
نۆکەند
نۆکەن. تازە هەڵکەندراو٬ جۆگەی دەستکرد
گڵکەند (هەورا.)
گلکەن٬گڵێنجان٬ گڵنجان.