تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەمە
(بابا.):پڕەی خەڕەک.(جا.):ناوقەدی شاخان. (ڕۆژ.٬کە.٬بابا.):کەوە٬ کەللەبێژنگ و هێڵەک و ئیتر. چەمە٬ چەمیاگی٬ چەمەیی گۆچان٬ تەختەی کەوانەداری ئەم سەرو ئەوسەری لانک.
قورسی کەمەر
بەری گیایەکی گەرمیانییە ناوکێکی سپی هەیە بە کوتراوی ڕەوانی لە دەمی منداڵی ساوا دەکرێ
کیسە و کەمەر
جوورە کەمەربەنرێکە چەند کیسەیەکی پێوەیە چتی تێدەخرێ.
کەمەر
نێوقەد٬ ناوقەد٬ کەمبەر. بەرقەدی کێوان. (ڕۆژ.): خەرپوشته٬ سەربانێکە بە بێ دارەڕابەخڕی وەکو گومبەزی دەگەیەنرێتەوە یەکتری.(فە.):کێو٬ (هەورا.): بەردی زل و زەلام. شاخ. (هەورا.): ماە. چیای بەرد . پشت. گیایەکی هاوینییە. (زەن.): بەرد٬ خڕکەبەرد.کەمەرئاسنین(زەن.):ئەو بەردە ڕەق و شۆراو و سواوانەیە٬ کە لە ناو خڕوچۆم و ئاواندایه٬ (زەن.):قاچ٬ (هەورا.): سیرەکۆڵێ
کەمەرباریک
کەمەربەس
کەمەربەست
پشتێند٬ کەمەربەستە
کەمەربەستن
پشتێندبەستن٬ ئامادەبوون بۆ ڕاژەی یەکێکی
کەمەربەستە
کەمەربەسە
کەمەربەسته٬ نۆکەر٬ ئامادە
کەمەربەن
پشتێند٬ کەمەربەند٬ پژوێن
کەمەربەند
جوورە خشڵێکی ژنانە دوو شەپکەی زێڕین یا زێوینی نەخشاوە قوببەیێکی گەورەی لە نێوەڕاستیدایە. جوورە پشتێندێکی دوو تووێییە دراوی تێدەکرێ. جێگای پشتێند.کەمەرچین
کەمەردووخ
(ئەردە.): بەرەتەشی٬ لاسکی تەشی
کەمەرچین
(باک.):چارشێو٬ عابا٬ پەرده٬ جوورە پاڵتۆیەکی ژنانەیه٬ کە بە سوورمەدا دروابێ
کەمەرک
(باد.):کەمەره٬ کەمبەرە
کەمەرکەش
(ئەردە.): دەرپێیەکی کورتە لە ژێر شەڵوارەوە لەپێدەکرێ.
کەمەری پردێ
پشتێندی پردێ
کەمەری کێوی
ناوقەدی کێوی
کەمەرە
لاوانەیەکە٬ لەناو قەدی منارەدا بانگی لەسەردەدەن. ناوقەدی شاخ. چەند تەختەیەکە لە ڕووکاری دۆڵیانی ئاشی دەدرێت٬ نێوەڕاستی زەوی. کەمبەرە 3 قوبەی هەیە وەکوو کەڵەوە پان دروست دەکرێت٬ پشدێندێکی زێوین یا زێڕینی گۆدارە ژنان لە پشتی دەبەستن. (فە.):پشتێندی پردێ. نووسراوێکە لەسەر خشتی سوورکراوەوە
کەمەرەشل
(موک.):جوورە گۆرانیێکە
کەمەن
کەمەند٬ تەناف٬ قەتار. گوریسێکە ئەوانەی تۆبەکارن لە ئەژنۆی خۆیانی دەپێچن و خەریکی دڵ و خودای دەبن