تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەمان
(هەورا.): ڤیۆلۆن٬ کەمانچه٬ سینەکەمان٬ کەوان
کەماندار
کەواندار.-ی:کەوانداری
کەماندن
(باک.):سووتاندن بە کەمەئاورێکی٬ فەوتاندن.
کەمانچەژەن
کەوانەژەن٬ کەسێکە٬ کە کەمانچە لێبدا.-ی:کەوانەژەنی
کەمانچەژەنین
کەوانەلێدان
کەمانچەکەوانە
پارچەیێکە لە پارچەکانی مۆزیقه٬ چەند ژێیەکی پێوەیە دارێکی تایبەتی لە ژێیەکان دەدرێ دەنگێکی خۆشی لێوەدێ
کەمانکێش
پەتکەر.-ی:پەتکردن
کەمانە
(هەورا.): کەوانه٬ مرازێکی ئاهەنگییه٬ تیرێکی ئاوێژراوه٬ کە بگەڕێتەوە بە هۆی ئەوەیەوە٬ کەوەچتێک کەوتبێ
کەوکەمانە
برینێکە لە مەڵاشوو پەیدادەبێ
خەرکەمان
چتێکە وەکو چیکەنە کەوەی دەفە وبێژنگ و چتی تری پێ دەچەمێنرێتەوە،خەرکەوان
سینەکەمان
پارچەیەکە لە مۆزیقە چەند تاڵێک (ژێ.) ی لێ قایم کراوە بە کەوانەیێکی ژێدار لێدەدرێ٬ دەنگێکی خۆشی لێ پەیدادەبێ.
ژیکەمان
(هەورا.): ژێ ی کەوان