تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەما
گیایەکە٬ بۆڕکەما گیایەکی بەهاری بۆنخۆشە لاسکی ئەستوور و گەڵای ووردی بەهارییە کارگیش دێنی دەکرێتە گزرە بۆ ئاژاڵان
کەماجاڕ
شووێنێکە٬ کە کەمای زۆربێ
کەماخ
(باک.):سمت٬ گۆشتە ئەستوورەکەی دەوری قوونێیە٬ (باد.):کامۆخ
کەماسایی
پێداویستی٬ دەست کورتی٬ ئاوسەرکەمی٬ کەمایەسی.
کەماسی
کەماسایی٬ ئاوسەرکەمی٬ کەمایەسی٬ کەم و کووڕی٬ ناتەواوی٬ دەست کورتی٬ کێماسی
کەمان
(هەورا.): ڤیۆلۆن٬ کەمانچه٬ سینەکەمان٬ کەوان
کەماندار
کەواندار.-ی:کەوانداری
کەماندن
(باک.):سووتاندن بە کەمەئاورێکی٬ فەوتاندن.
کەمانچەژەن
کەوانەژەن٬ کەسێکە٬ کە کەمانچە لێبدا.-ی:کەوانەژەنی
کەمانچەژەنین
کەوانەلێدان
کەمانچەکەوانە
پارچەیێکە لە پارچەکانی مۆزیقه٬ چەند ژێیەکی پێوەیە دارێکی تایبەتی لە ژێیەکان دەدرێ دەنگێکی خۆشی لێوەدێ
کەمانکێش
پەتکەر.-ی:پەتکردن
کەمانە
(هەورا.): کەوانه٬ مرازێکی ئاهەنگییه٬ تیرێکی ئاوێژراوه٬ کە بگەڕێتەوە بە هۆی ئەوەیەوە٬ کەوەچتێک کەوتبێ
کەماهی
(باک.):کەمی
کەماو
بێ ئاو٬ چێشتی پەیتە
کەماچ
(باک.):زوور٬ زبر٬ ئەستوور٬ توند٬ پتەو
کەماچە
(زا.):کەمانچە
کەماڵەڵەیی
تیرەیەکە لە جاف
کەمایەتی
کەمێتی٬ کەمایەسی٬ کەماسی٬ کەم و کووڕی٬ ناتەواوی٬ دەستکورتی٬ کێماتی٬ کێماهی٬ کێماسی٬ چتێکی کەمە لە نێو چتێکی زۆردا
کەمایەسی
ئاوسەرکەمی٬ کەمایەتی٬ کەم بوونەوەی چت و نزیک بوونەوەی لەبڕانەوە