تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەشک
سەلکە شیرێژی ووشک بووەوەیه٬ چتێکی مێچۆڵە مێچۆڵەیە لە دۆی خەست دروستدەکرێ
کەشک وسوور
(ئەردە.): چتی سوور و سپی یا سەوز و سوور
کەشکلینک
(باد.):قشقەڵە
کەشکپا
(لوڕ.): کەشکەژنۆ٬ ئەژنۆ
کەشکۆڵ
-ی دەروێشان٬ دەفرێکە لە کان و زنجیرێکی لە دووسەران تێ دەخەن دەروێش لەدەستی دەکات و سوواڵی پێدەکا و چتی بۆ تێدەکەن.کۆمەڵە هەڵبەستی چەند هەستیارێکیی٬ کە لە پەڕاوێکی ئەستوور یا تەنک نووسرابێتەوە بەیازیشی پێدەڵێن. بەرموورێکە لە زێڕ یا لە زیو٬ کە چەند پارچەیەکیشی زێڕ یا زێو تێدابێ. جوورە ئامانێکە لە دارە گووێزی هێندوستان دروستدەکرێ و زریزەیەکی تێدەخرێ دەروێشان لە قۆڵیان دەکەن و سوواڵی پێوەدەکەن
کەشکۆی زرانی
کەشکین
(باک.):کەشکەک٬ چێشتێکە بە کەشک لێنرابێ
کەشکە
لێدان بە کڵاوەی پەنجە لەسەروکەللە٬ چەمۆڵە٬ چەپۆک٬ کەشکێکی ماڵی بە سەریدا
کەشکەزرانی
کڵاوەی زرانی
کەشکەزەنگوڵ
بڕوانە:کەشکەزرانی
کەشکەزەنگۆڵێ
(هەورا.): کەشکەژنۆ
کەشکەسەر
کەشکەسەرە
کەشکەشان
پەڕپەڕۆچکەی ئاسمانێ٬ کامەشان
کەشکەڕەشە
کەشکەژنێ
(شکا.سوور.بۆتا.): لڤلڤۆک٬ خش٬ سابووڤوک. (باد.):کۆڕک٬ کەشکەڵان٬ کۆزژنیر٬ (هەورا.): کەشکەزەنگۆڵ. (باک.):دەرقیتک٬ کەشکەچۆک٬ کڵاوەی چۆکی٬ کڵاوەی ووژنگ٬ ئێسکی چۆک٬ کڵاوەی زرانی٬ کەشکۆی زرانی٬ کڵاوەی ئەژنۆ٬ کەشکەزرانی
کەشکەک
کەشکین٬ هەریسه٬ چێشتێکە لە سەروپێ و گەنمە کوتاوی دروستدەکرێ لە هەندێک شووێنان لە بڕوێش و گۆشت و یا لە کەشکی سوواوەوە وگۆشت دروستدەکرێت
کەشکەڵان
(کە.):کەشکەژنۆ٬ شووێنی زۆربەرز٬ کە دەست نەیگاتێ٬ دارا لێم چۆتە کەشکەڵانی فەلەک
کەشکەڵانی فەلەک
پەڕپەرۆچکەی ئاسمانی
کەشکەڵە
سەرکەشکۆرە(خۆ.)
بنەگۆزەڵە، گیایەکە
فڕۆکەشکێن
چەکێکە فڕۆکەی پێ بشکێ
چناکەشکیاگ(ئەردە)
مەبەس لە مرۆڤی سازندەیە