تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەسک
سەووز٬ سەوزایی
کەسک وسوور
پەلکەزێڕینە٬ کۆلکەزێڕینە
کەسکان
قەزوانە٬ کە لە داری بنێشتی پەیدادەبێ
کەسکاو
(هەو.):سڵقاو٬ سڵقێکە٬ کە لە ناو دۆڵا کوترابێ بۆ ناو چێشتی سڵقاو
کەسکایی
سەوزایی٬ شیناوەردی
کەسکون
کەسکوون٬ توند٬ تیژ
کەسکوون
(ئەردە.): خواردەمەنی توند و تیژە وک سرکه٬ کاری٬ کوژندە
کەسکین
ڕەگی کەسک٬ کەسکوون
کەسکە
(کۆ.):کوڕانی٬ کچ یا ژنێکە کوڕانی بێ٬ ئافرەتی بێ شەرم
کەسکە
(باک.):ڕەنگی کەسک
کەسکەسۆر
(باک.):کۆلکەزێڕینە
چاڤکەسک(باک)
چاوکەسک، چاو کەسک و بۆر