تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەس
تاک٬ مرۆڤێک. 2-:2نەفەر. مرۆڤ(نێربێ یا مێ). مەردووم. هیچ کەس.- نەبوو: هیچ کەس نەبوو. خزم و کەس وکار. بە-:کەسدار٬ بە خزم و کەس. بێ-: یەکتەن٬ یەکباڵ٬ بێکەس٬ بێ پشتیوان٬ (باک.):تووکەس٬ هیچ کەس
کەس نەزان
نادیار٬ کەس نەناس.ناوی دێیەکییە لە زۆر جێگایانی کوردستانێدا
کەس نەناس
کەسێکەلە شووێنێکا ٬ کە کەس نەیناسێ:بڕۆ شووێنێکی کەس نەناس٬ خۆت هەڵکێشە پڕبەکراس
کەس نەکردگ
پەرجۆ٬ (معجزە)
کەس نەکێڵ
کەس وکار
خزم و نزیکان٬ خزم و خوێش
کەسات
بێ برەوە٬ بێ ڕەواج
کەساد
ناڕەواج٬ بێ برو٬ بێ بازاڕ٬ هەژار.-ی: ناڕەواجی٬ بێ برەوی٬ هەژاری
کەساس
پەرێشان٬ بێ نرخ٬ کز٬ پەست٬ گیانداری زەبوونی بێ نەوا٬ هەژار. –ی: پەرێشانی٬ پەستی ٬ کزی٬ کەنەفتی٬ هەژاری ٬ زەبوونی٬ بێنەوایی.
کەساندن
حاواندنەوە٬ دڵنیاکردن٬ هەڵگرتنی گۆشت بۆ خوواردنێ لە زستانێدا
کەسانیتر
کەسایەتی
خزمایەتی٬ خووێشی
کەسب
پەیداکردن
کەسبەر
(باک.):کەسێکە چاوی شین و سەوز بنوێنێ
کەستانە
(بابا.):گیایەکە
کەستک
کەستەک
(کە.٬ڕەوا٬ هەو.):گڵمت٬ سندەگڵ٬ کەستک
کەسخاندن
(زا.):کەزاختن
کەسدار
کەسێکە خزم و کەس و کاری هەبێ٬ پشتیواندار. –ی: پشتیداری٬ بەخزم و کەس
کەسداندن
(باک.):پاڵشت دان٬ مەیاندنی خووێن
کەسدین
(باک.):مەیینی خووێن
کەسرەوان
کەسسێ
(هەو.):کەسێ. ئەیقەد-:ئەیڕۆ٬ وەیڕۆ
کەسمە
ئێسکێکە لە هەردووک لا کەپۆی ووڵاخان دێ. (موک.)ئیپلیک. (بابا.): کەرسمە. (ئەردە.): کاسمه٬ نانەچەوره٬ کوللێرە بەڕۆن
کەسمەبڕ
وەردێنەی نانکردنێ