تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرمۆز
(باک.):مۆز٬ (ڕەوا.):مێشەگەز
کەرمیز
شووێنەوار.-ی لێنەهێشتن:شووێنەواری بڕین
کەرمێش
کەرمە
(وا.):کەمره٬ پارچەتەپاڵە و شیاکەی ووشک بووەوە
کەرهێ
(باد.): کۆکڵاش
کەرهەنگ
جوورە هەنگێکە بێ چزوو و بۆرە لووکی بێ هەنگووینە هەمیشە لە پوورەدا شانە هەڵدەبەستێ٬ جوورە مێشێکیشە وەک فەرەنگەزە وایە
کەرواس
(فە.):کراس
کەروان
(باک.):کاروان
کەرواڵ
کەڕوو٬ بەڵغ
کەروێشک
هەورێشه٬ کۆرشک. کوویریشک٬ کەڤرۆشک. (هەورا.): هەورۆشه٬ هەورێشه٬ خەرگۆشه٬ کەرگوه٬ (هەو.): شک. (کف.): کەرێشک٬ کەرویە.-ی جحێڵ:خرنک
کەروێشکە
کێرووشکەکردن٬ هاتووچۆو جووڵانی سەرلکی داروگیایانە بەدەم باوە
کەروێشکەخەو
جوورەنووستنێکە٬ کە چاو هێشتا بە تەواوی نقووچابێ.
کەروێشکەخەوکردن
سەری لکی داروگژوگیا و دەغڵی شین٬ کەبەدەم باوە وەکوو شەپۆلی ئاوی دەهەژێ و دێت و دەچێ
کەروێشکەکردن
هەژانی سەری سەوزایی هەراشه٬ کە پیاو وەبزانێ لە دوورەوە ٬ کەئەو سەوزاییە دەڕوات و شەپۆل لێدەدا
کەرپسە
بڕوانە:کەرپەسە
کەرپووچ
خشتی سوورەوە کراوەوە
کەرپووچۆک
گیایەکە گەزێک بڵند دەبێ و گەڵای وەهی دارەبی دەچێ٬ بەڵان دڕووی ووردی زۆر پێوەیە سەری هەرکە دەرچوو چەند گوڵی زەرد دەردەکات وەکوو گوڵی گونەسەی دەچێ٬ دووای وەرینی قاپیلکی دەنکی سپی سێ سووی تێدایە منداڵ دەیخۆن
کەرپەسە
گیاندارێکە وەکوو مارمێلکە وایە هەمیشە ڕوو لە خۆردەکات٬ کەرپسه٬ (ئەردە.): ڕۆژگار پەرست٬ ڕۆجیارپەرست
کەرچلاندن
(باک.):تێکەڵکردن
کەرچلین
(باک.):تێکەڵبوون