تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەردوو
کارتوو٬ کەرتوو. ئەو مرازەیه٬ کە بە دووکەسان دێراوی پێ هەڵدەدەنەوە. ئەو جۆگەیەیە٬ کە لە نێو زەوی کێڵراودا بە کردوو لێدەدرێ٬ دێراو. (خۆ.): بڵندایی دێراوه٬ (کۆ.):بارست. کەردووکێش٬ کەرەک
کەردووکێش
(ئەردە.): ئاسنێکی دەم پانە و کلک درێژە بە دووکەسان دێراوی پێهەڵدەدرێتەوە. کەسێکە بتوانێ کەردوو بەکاربێنێ
کەردڕ
گیایەکە وەک قامیشی گوڵێک دەردەکات دەنکەکانی دەکرێ بەنان٬ کەردڕە٬ گاڵ٬ هەرزن٬ دێمیلە.-ە:تاڵەدێمیله٬ کەردڕ٬ گیایەکە قووتێکی لێپەیدادەبێ وەکوو هەرزنی وایە دەکرێتە نان
کەردەنەی
(هەورا.): لەبەرکردن
کەردەی
(هەورا.): کردن
کەردەیرە
کەرساخ
(باک.):سەکۆیەکە لە خیزی ڕێک کەوتبێ لە قەراخ چۆماندا
کەرسل
(یەز.): تەرسەقول
کەرسمە
(بابا.((هەو.): کەسمه٬ دەمارو ئێسکێکە لە ناو لووتی ووڵاخاندا پەیدا دەبێ وەکوو لوو وایە دەری نەهێنن چانابێتەوە
کەرسوون
(باک.):تاوە
کەرسۆنە
مەزرەق٬ قۆڕقۆڕە
کەرسەر
خولخوله٬ قۆڕقۆڕە. جوورە مراویێکە
کەرسەنە
(باک.):ئاواره٬ دەربەدەر٬ هەرزەگەرد
کەرسەپ
(ئەردە.): کەرەووز
کەرسەڕ
مەلێکی سوورە بەقەد مراوییەکییە گۆشتی دەخورێ دەنگی وەک زەڕەی کەرێ وایه٬ (ئەردە.): مزراحی قۆڕقۆڕەی دەستەکی. (کە.): مەلێکی ئاوی و جووانە
کەرسەک
(هەو.):کەستەک٬ گڵمەت٬ سندەگڵ٬ گلمەتێکی گەورەی٬ گڵمتک٬ کوڵۆگڵ
کەرسەکوور
(باک.):خەمگین٬ پەرۆشدار
کەرسەگ
(کە.): فێڵباز٬ ساختەچی٬ کەسێکە بۆ هەندێ چت کەربێ و بۆ هەندێ چت زۆرزان بێ
کەرشین
(ئەردە.): کەسێکە بە درۆ خۆی کردبێتە نەوەی پێغەمبەر
کەرموک
(باک.):باڵندەیێکە