تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرک
(ڕەوا.): پارچه٬ کەر٬ کەرت٬ لەت٬ لەتک٬ ڕستە
کەرکاش
بزۆز٬ جەربەزە. –ی: بزۆزی٬ جەربەزەیی
کەرکاکەراژۆ
کەری کەراژۆ٬ (گەمەیەکە)
کەرکرن
(باک.):قەرزکردن
کەرکوتین
(باک.):گەوج
کەرکوشی
چتێکە وەکەرکووشی بچی
کەرکووش
(باک.):جوورە ترێیەکە بۆ ووشک کردنەوە دیاری کرابێ.
کەرکوولان
(باک.):کەرەکێوی
کەرکووک
شارێکی کوردانە کەوتۆتە باشووری کوردستان و بەنەوت نێودارە
کەرکوژ
(ئەردە.): ژاڵە٬ لووڕک
کەرکۆلک
کەرکۆل٬ گیای کەرخۆرەیە قالۆرەکەی زۆر بڵنددەبێ و کلۆرە. بە پیری و ووشکی گەڵایەکەی دەکوترێ دەبێتە پووشوو٬ بەپووشووەکەشی دەڵێن کەرکۆڵک
کەرکۆڵ
گیایەکی بەهارییە بەقەد بەژنێکی پتر بەرزدەبێ گەڵایەکەی وەکوو شوویتی وایه٬ باریکە بنەکەی ئەستوورە و پانە باشترین کارگ لە کۆڵکی وی پەیدادەبێ٬ بەهاران ٬ کە کەرکۆڵ و ڕێواس سەری دەرهێنا وورچ گیایەکەیان ناخووا دەیکۆڵێ کۆلکەکەیان دەردێنێ و دەیخووا٬ بە ووشکی دەیسووتێنن بە مشکییەکەی لەگەڵ قسڵی سابوونی پێ دروستدەکرێ. گەڵاپانە پاییزییە گوڵێکی شینی دڕواوی دێنێ گەڵایەکەی بکوترێ دەبێتە پووشوو. جاشەکەر٬ هۆڵی کەر
کەرکی ئاڤێ
(باد.):شەلاقە(باڵندەیێکە)
کەرکیت
(کۆ.باک.موک.): شەی ئاسنینی تەونی .(خۆ.):کەرکێت٬ هەپک٬ (هەورا.): کەڵکیت٬ هەڤۆ٬ (بۆڵ.):هەپۆ٬ (سوور.)دەستەک٬ کەرلیتک٬(هەر.):پیشک٬(مام.):ەپک٬ مرازێکە لە شیشەئاسن و یا لە داری پەنجەدار دروست کراوە تەونی پێ دەکوترێ
کەرکیتک
(باک.):کەرکیت
کەرکیکەراژۆ
(باد.):باڵندەیێکی ڕەنگ سەوزە وەکوو ماسیگرە ماسی دەگرێ٬ دندووکی درێژە
کەرکێت
(خۆ.): شەی تەونییە.(موک.): کەکیت
کەرکێش
(هەورا.): بەردکێش٬ خەڕەکی بەردکێشانێ. (دزە.) شووێنی هاتووچۆی کەریێە
کەرکە
تەماتەیەکە٬ کە هێشتا سوور نەبووبێ
کەرکەدان
(باک.):گەوج٬ (باک.):کەرگەدەن. نیمچەدوورگە
کەرکەدەنگ