تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرخ
نووساو٬ دەنگی-:دەنگی نووساو. بێکەڵک. لە کارکەوتوو.بەڵغ. گۆزەوکووپەڵە-بوون:واتە بەڵغیان گرتووە و ئاوی ساردناکەن.(کە.٬کۆ٬ ڕەوا.): ڕاست٬ سنوور٬ شووێن٬ قوڵاخ.کلا. لە-باری پێشوو٬ نەمان. گول. تیغی-:تیغێکە هێندە کول بووبێ٬ کە بەهەسانی تیژ نەبێنەوە٬ بۆ مقەستیش بە کاردەبرێ
کەرخان
(کە.):خانی کەران٬ کاروانسەرا
کەرخاندن
(باک.):خراو و گەند کردن٬ تێکدان
کەرخاو
(خۆ.):بۆ٬ گۆل٬ دەراو٬ دێراو
کەرخبوون
خراپ و گەند بوون٬ گنخان. دەنگنووسان
کەرخنکێنە
گیایەکە بەقەد گەنمی بڵند دەبێ دەنکەکانیشی وەهی جۆی دەچێ٬ بەڵان قەڵجغەکانی لە ئیی گەنم و جۆی باریکتره٬ کەرخەنێک٬ (باک.):کەرخەنۆک٬ گیازاخه٬ سیازاخه٬ پووشەسووره٬ جۆداس
کەرخین
(زا.): لەبەرچاوکەوتنی خوواردەمەنییەک لەبەر زۆر خوواردنی
کەرخەنۆک
(باک.):گیایەکە ٬ کەرخنکێنە
کەرخەنێک
(باک.):کەرخنکێنە(گیایەکە)
داڵەکەرخۆرە
(بابا.):داڵاش٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆرە و لە هەموو باڵندەیێکی زلترە
شەکەرخەن
شەکەرخەنده (ئەرده.)