تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەفەلە (کەبەر)
شێفەلەتە، گیایەکە لەگەڵ سیری جووان دەکوترێ و لەسەر شووێنی بادرای دادەنرێ، ئەم گیایەکە پتر لە کاولاندا و لە چۆلی بێ ئاودا شین دەبێ بەرەکەی بەقەد سێوێکی دەبێ، کە بەرەکەی پشکووت زەنگەسووره و چتی وای لەسەر هەڵدەنیشێ و دەیخۆن شیرینە و شیرەی هەیە. ئەگەر ڕەگەکەی بکوڵێنرێ و دۆشاوەکەی بە جێگای باداری بدرێ یەکایەکە. دەڵێن، کە ساقەتەکەی ووشک بێ دەبێتەوە دار.
کەبەر
شەفەلە٬ گیایەکە لەگەڵ سیری بکوترێ و لەسەر شووێنی باداری داندرێ زۆر بە سوودە. گیایەکی هاوینییە گەڵایەکەی بە کوتراوی بۆ دووپشک و مار پێوەدراوان زۆر باشە بە خوواردن و لەسەربریندانان٬ گوڵەکەی وەکوو گوڵی گوڵاوییه٬ بەڵان هی زەرد و سپیش هەیە بە بەرەکەی دەڵێن(شەفەلە) بەقەد سێوێکی دەبێ و دەقەڵشێ و دەبێتە چووار کووز ناوی سوورە و دەنکیشی تێدایه٬ شەفەلە تەنها بۆ خوواردنێ باشه٬ گەڵای یا کۆلکەکەی بە ووردی لەگەڵ ئاردی تێکەڵ بکرێت و تادوو کاتژمێران لە سەرجێگای باداری دادەنرێت دەیسووتێنێ لک و گەڵایەکانی وەک توو تڕک وایە
کەبەرەزبرە
(زەن.): بەردەزوور
بەرەکەبەرەک
ووتووێژ، پیلەبازی
کەڵەکەبەرد
شکەبەر (باد.)
دیوارێکه لە ووشکەبەردان دروستکرابێ.
هشکەبەر(باک.)
خانو بەرەیەکە بەووشکە بەردان دروست کرابێ.