تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووڵی کەباب
جهرگ ودڵی برژاو.
شیشەی کەبابی
شیشەیێکه کەبابی پێ دەبرژێنن.
کەبابخانە
دووکانێکە تەنها کەبابی لێ ببرژێنرێ و بفرۆشرێ
کەبابچی
کەواوچی٬ کەباب برژێن٬ کەبابفرۆش
کەبابی
خێڵێکی کوردە دوو تیرەیە ٬ 1) زاگا 2) شەموولە لە کەنار هەولێرێ دادەنیشن
کەبابە
دانەیێکی ڕەشە لە بیبار (ئیسیوەت)زلترە. کەبابەی چینی
کەبابەبوون
مەبەس لە گەورەبوونی جووچکی باڵندەی کەوی و کێویی٬ کە لە وانە بێ گۆشتەکەی بخورێ
کەبابەی چینی
چتێکی دەنک ووردی گەرمیانییە وەک کونجی بۆ بەربوونی دەنگ دەخورێ و بۆ ڕەوانی دەدرێ بە منداڵی ساوا
تاسکەبابی
چێشتێکە بریتییە لە گۆشتی سوورکراوەوە بە پیوازو تەماتەو لیمۆو بەهاراتەوە دروست دەکرێ
تاسکەباب
قابڵەمەی چێشتی تاسکەبابییە
شیشەکەباب
شیشەی کەباب.