تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کێوی
کووی٬ (ڕەوا.) سڕ ٬ شاخی٬ کۆیلە٬ ڕەمەکی٬ هۆڤ٬ کۆڤی٬ کووڤی٬ هەڵە٬ ناکەوی٬ ڕووێل٬ جۆو٬ بۆ ڕووەک و گیانداران دەستدەدا٬ واژی کەوی و ماڵی٬ سڵ٬ بۆ مەردومی سڵ و سرک دەستددا.
کێوی ئاوور پژێن
بڕوانە: کێوی ئاگر پژێن.
کێوی ئاگرپژێن
کێوی ئاوورین٬ کێوی ئاوور وەشێن٬ چیای ئاگرین٬ چیای ئاوور پژێن.
کێویلە
سەوزایی و دارو درەختێکە٬ کەلەدەشت و کێواندا ڕووبێ و بەدەست نەچەقابێ.
کێوە
بۆکووێ٬بۆکووێندەرێ٬(هەورا.)کۆ.
کێوەست(رۆژ.)
پەتێکە وەکوو پێوند و کۆتە دەکرێتە هەر دوودەستی گووێدرێژانەوە.
کێوەلی(کە.)
کێچ
کەکی٬ (کە.) (هەورا.) کەکەیی ٬ قێچ٬ چێچ.
کێچ هەڵێنان
مەبەس لە تاڵووکە پێکەوتنی کەسێکی ٬ کە جێگایەکی بەجێ بێڵێ.
کێچ کەوتنە کەووڵ
بریتییە لە پەل پێکەوەتنی یەکێک.
کێچاتی (باک.)
کێچووک (هەورا.)
گووێ٬ گووێچکە.
کێچک (باک.)
بەبەڵەی چتو.
کێچەڕەشکە
داعبایەکە بێستان و شینایی دەخووا.
کێڕا
چ زوو٬ کووێڕا.
کێڕات (باد.)
سینگە ئەستوورەکانە٬ کەبۆ تەونی بەکاردەبرێن٬ داری ئاوریشمی کێوییە٬ کە کەژۆکی پێدەڵێن٬ دووبەژن بڵند دەبێ گەڵای ڕەشە و تووکی زەردەو بەری وەک فاسولیا وایە ناخورێ٬ کەژ٬ (باد.) کێرۆکە٬ دارکەژۆک.
کێژوولە
کێڤی (زاخ.)
کووپەڵۆکە٬ ئامانێکی گڵینەیە ڕۆن یا هەنگووینی تێدەکرێ.
کێک (فە.٬ هەوار.)
کێچ٬ (هەورا.) کەک٬ جوورە خوواردەمەنیەکە لە هەویر و هێلکە و شەکر و ڕۆنی پەیدا دەبێ و ڕێک دەخرێ.
کێکف
تیروو٬ دارێکی کووێستانییە٬ بۆ دارتاشی زۆر جووانە