تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کشت وکێڵ
(کە.):کشت وکاڵ
کلک هەڵتەکێنە
کلک هەڵسەنگێنه٬ دووڤدرێژ٬ دووڤڕەپک٬ کلک تەقێنه٬ قلیچکە هۆڕ تەکنێ٬ (باد.): زیج٬ باڵندەیەکە
کوتکێش
(ئەردە.): پەین کێش.-ی:پەین کێشی
کوسکێش
بڕوانە:کوسکەش
کوسکێشی
بڕوانە:کوسکەشی
کوولەکێن (ﺌەردە.)
کۆترەکێفیلە
کۆترەکێویلە
کۆترە گابەل٬ گابەل٬ هی شین و سپیان هەیە
کۆتەشکێن
(ئەردە.): پارچە ئاسنێکە لە بەر دەمی بوخاری دادەنرێ بۆ تەکاندنی بزۆت
کۆڵکێش
پشتی کێش٬ تێلەکەکێش.-ی : پشتی کێشی٬ تێلەکەکێشی
کیسەکێش
ناترێکە لە گەرماوێدا بە کیسەیەکی تایبەتی خەڵکی بشووا.
کیسەکێشان
هێنانی کیسە بەلەشی مرۆڤیدا بۆ خاوێن کردنەوەی لەچڵک.
کینەکێش
کەسێکە کینەی زۆربێ لەگەڵ مەردوما.
کینەکێشان
ڕق کێشان لە دڵا لە یەکێک.
کێشماکێش (ﺌەردە.)
کێشمەکێش
کێشەکێش٬ دەردەسەری٬ بگرەوبەردە.
کێشواکێش (ﺌەردە.)
کێشەکێش
کەشاکەش٬ نیخەنیخ٬ قڕەقڕ٬ کەشمەکەش٬ هەراهەرا٬ بگرەوبەردە٬ بگرەوبکێشە٬ قرتەقرت٬ هەراوهوویا٬ هەراوکێشە٬ جڕڕەجڕڕ٬ هەلڵاهەلڵا٬ جرتەجرت٬ کێشمەکێش٬ تێکەولێکە٬ معاملە.
کەرخنکێنە
گیایەکە بەقەد گەنمی بڵند دەبێ دەنکەکانیشی وەهی جۆی دەچێ٬ بەڵان قەڵجغەکانی لە ئیی گەنم و جۆی باریکتره٬ کەرخەنێک٬ (باک.):کەرخەنۆک٬ گیازاخه٬ سیازاخه٬ پووشەسووره٬ جۆداس
کەردووکێش
(ئەردە.): ئاسنێکی دەم پانە و کلک درێژە بە دووکەسان دێراوی پێهەڵدەدرێتەوە. کەسێکە بتوانێ کەردوو بەکاربێنێ