تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڕکێشی
زات، ئازایی، تووانایی._کردن: زاتکردن، بە خۆدا ڕاپەرموونی کردنی کارێک
پکێت(باک)
پڵیتەکێش
دارێکی سەر لەله کراوە پلیتەی پێ هەڵدەکێشرێ
پۆڵکێن(شار)
دارێکە هێندە ووشک بووبێ پەلکیشی پێوە نەمابێ
پیاکێشان
چتێک بە چتێکی داماڵین
پیسکێر
پیس و پەڵۆس، پیس و پەڵۆخ، پیسۆک، پیسکە، پیسک، پیسکەڵە._ی: پیس و پەڵۆسی، پیس و پۆخڵی، پیسکەیی
پێ لێهەڵکێشان
شوو لێهەڵکێشان، پێ لێهەڵێنان
پێ لێڕاکێشان
پشت لە کارو کردارێک کردن
پێداکێشان
پێشکێش
پێشکەش. لەپێشدا ئەو ووشەیە تەنها بۆ ئەسپێکی باش بەکار دەبرا، کە پێشکەش بە گەورەو مەزن و میرو خونکاران دەکراو لەپێشەوە دەکێشرا بۆ لای ئەو کەسەی، کە بۆی دەچوو بەڵام لەو دوواییەدا بۆ ئەو دیاری و خەڵات بۆ هەموو جوورە چت و بۆ هەموو کەسێکی. _کردن: بردنەپێش، هێنانەپێش. بەخۆڕایی چتێکدان بە کەسێکی
پێکێشان
سەرکێشانی کارێک بۆ کارێکی تر؛ ئەو کارە پێدەکێشێ بۆ زوویری و دڵێشان
پەرکێشیاگ
باڵندەی پەڕکێشراو
پەزەکێفی
پەنجەکێشی
کوللێرەیەکی درێژۆکەیە، کە پەنجەی پێدا درابێ لە کاتی بە تەندوورەوەدانێدا بە چەشنێکیدا، کە جێگای پەنجەکان لە کوللێرەکەدا دیار بێ
پەنگرکێش(خۆ.، ڕەوا)
پەیینکێش
پەیینچی، توونەوان
چاتکێش(باک)
پەڕۆیەکە فڕن یا تۆپی پێ خاوێن دەکەنەوە، ئاسنێکی درێژوو باریکە پەڕۆی پێڕا دەکێشرێ بە ناو تفەنگ و چتی ترەوە بۆ پاککردنەوە
چاتکێشی
چاوبڕکێنی
چاوبڕکانێ، چاوهەڵتەکاندن، چاوبڕکێ، چاو لێک هەڵتەکاندنی نێرینەو مێ یینەیە لە یەکتری،_کردن
چاوترووکێن
چاوقووچێن