تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەیاتەکێش
جوورە دەرزیێکی گچکەی کون بچووکە پتر خەیاتەی پێوە دەکرێ
داراشکێنە
دارکونکەوە (باڵندە)
دارشکێن
داربڕە،داربیر.
دارشکێنە
مەرگەمووش،دەرمانێکە دەکرێتە ناو هەویر دەرخواردی مشکی دەدرێ بۆ کوژتنی جا مشکی ماڵێ بێ یا هی ناو کشتوکاڵ.
دارکێش(سۆر.)
کەسێکە بارە داران لە چیایەوە دەکێشێتەوە ئاوایی یان لە ئاواییەوە داران دەکێشێ،دارەکێشەوە.(بار.)تاکەدارێکە گیشە گیا و چرۆی لە شووێنانی بڵندەوە بەسەر بەفرێدا پێڕادەکێشن .
دارەشکێنە
دەرمانێکی سەوزی تیژی سووتێنەوە، بەهەندێک برینی پیسدا دەکرێ
دارەهەرمێکێویلە
داراشکۆکێ،قارچ
داسکێش(باد.)
دروێنەکار.
دامرکێن
دامرکێنەر
داکێشان
(ئەردە.): کێشانە خووارەوە٬ ڕاکێشانی چتێک لەسەرەوە بۆ خووارەوە٬ شۆڕکردنەوە٬ داهێشتن. (ئەردە.): ڕاخستن٬ پان کردنەوە٬ پانەوکردن٬ درێژکێشان
دایکێتی
داکێتی٬ داڵکێتی٬ دییتی
دایکێن
جوورێکە لە یاری شەقێن
درکێن
درکێنەر، ددان پێدانەر، پێ لێ نەر
درکێنەر
درکێن،پێ لێنەر،ددان پێدانەر
درێژکێشان
(ئەردە): تلۆر، تلۆرکەفتن، قنگەوتلۆر، پاڵکەوتن، (ئەردە): دلوورکەفتن
دووکێش
دووکێل
( باک.):دووکەڵ
دووکەڵکێش
کەڕەنا، لوولە و بۆڕییەکە دووکەڵی پێدا دەردەچێت
دڕکێنە