تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شووڵی هەڵّکێشان
پێ لێ هەڵهێنان، پێ لە بەڕە تێپەڕاندن، تێ پەڕین دەستدرێژی کردن، دەرچوونی مرۆڤه له ئەندازەی خۆی لە هەموو کارێکیدا.
شیر کێشان
مەبەس لە خۆئامادەکردنە بۆ تێوەچوونی شەڕ، فیسارەکەس بەرانبەر بە دوژمن شیری کێشا.
قین کێشان
ڕق هەڵگرتن لە یەکێک
چەکەرە کێشان
چووزەکێشان، چووزەڵەدەرکردن
ڕەنج کێشان
(باک.): ئەرنان، ئەنران، ئەنرین
کێشان
قوم لە جغارەدان یا لە سەبیلە و نێرگەلە٬ ڕاکێشان٬ خرکاندن٬ خشاندن٬ ڕاکشاندن٬ 0 دەڤتــین٬ (هەورا.) کێشانی٬ ئەندازەگرتنی چت بەسەنگ و تەرازوو٬ پەڕاندنی ووڵاخی نێر لە هی مێیینە٬ چت تەرازوو کێشان٬ ڤەکێش٬ سەنگاندن٬ (کە.) کێشانە٬ جەوروجەفا هەڵگرتن٬ (قبول) ئازارکێشان٬ چرووساندنەوە.
کێشاندن
کشاندن.*
کێشاننن (ﺌەردە.)
کێشانە
کێش٬ بەتەرازووکێشان٬ ئەندازەگرتنی چت بەسەنگ و تەرازوو.
کێشانەوە
دووبارە سەنگ کردنەوە٬ هێنانەوە دوواوەی چت٬ ئاورهکە یا ووڵاخە بکشێنەوە.
کێشانەکردن
دەس لێکێشانەوە
دەست لێکێشانەوە
کءشانەوەی دەست لە چتێک.
دەستکێشانەوە
واز لە نانخواردن هەڵگرتن یاکاروبارێکی تر،کە پێی ئەسپيردرابێ.
سەرکێشانەوە
برێتییەلهگورج کردنەوەڕاکێشانی خرێنەی فەردە تووتنی ڕەشۆکی لەکاتێکیدا سەرەک لەگەڵ بنەکەیدا بۆشایی تێکەوتبێو بجوولێت.
چووار مێخەکێشانەوە
بەزەوی دادانی مرۆڤ لەسەر گازی پشتێ و بۆ سزادان چووار پەلی بە چووار مێخی داکوتراوەوە ببەسترێتەوە
ڕاکێشاندن
(باک.): هەڵگرتن، بارام کچا فەرهاد ڕاکشاند: بارام کچی فەرهادی هەڵگرت
ئاخ هەڵکێشان
ئاههەڵکێشان
ئاهکێشان(باک)
ئاخین، ئاه هەڵکێشان: ئاخین، ئاهی تێدا نەماوە: ئاهی تیا نەماگە
بارکێشان
خەریک بوون بە هەڵگرتن و هێنان و بردنی باری ئەم و ئەوەوە
بەیەخەداکێشان
مەبەس لەوەیە منداڵێکی بێگانە بکەیە منداڵی خۆت
تێهەڵکێشان
تەنگەکێشان
تەنگە کێشانی ووڵاخ، تەنگەبەستن
جخارەکێشان
جغارەکێشان
جغەرەکێشان
جگارەکێشان
جگەرەکێشان
(هەورا) جگەرەکێشای
جڵەو هەڵکێشان
جڵەو توندو گورجکردن، جڵەو هەڵتەکاندن
جڵەوکێشان
ڕاکێشانی جڵەوی ووڵاخ
خاک بە توورە کەکێشان
مەبەست لەوێران وکاولکردنی چتێک یا شوێنێک.
خۆهەڵکێشان
چاووڕاوکردن،شانازی بە چتێکەوە کردن، فاک وفیک کردن، (رۆژ.کە.)هووشەکردن،فیزکردن،لاف لێدان
داخکێشان
ئاخ کێشان، پەرۆش بوون
داکێشان
(ئەردە.): کێشانە خووارەوە٬ ڕاکێشانی چتێک لەسەرەوە بۆ خووارەوە٬ شۆڕکردنەوە٬ داهێشتن. (ئەردە.): ڕاخستن٬ پان کردنەوە٬ پانەوکردن٬ درێژکێشان
درێژکێشان
(ئەردە): تلۆر، تلۆرکەفتن، قنگەوتلۆر، پاڵکەوتن، (ئەردە): دلوورکەفتن
دەرکێشان
هێنانە دەرەوەی چتێک لە چتێکی تر بەزۆر٬ دەرهاووردن.