تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پووڵەکی
مرۆڤی ڕژدی لەچەری پارەپەرست
پچووکی
گچکەیی، منداڵی، خوواردەستی، ژێردەستی
پێشتەرکی
جوورە فیشەکدانێکە بەسەر قەڵپووزی زینیدا شۆڕو بە قایش و ئاوزوونە بەند دەکرێ
پێشکی(باد)
پێشەکی
پێشین، دەستپێشین، ووتن و یا کردن یا دانی پارە لەپێش کاتی خۆیدا
پێنج خشتەکی
پەنجەک. چەشنە هەڵبەستێکە، کە سێ نیوە هۆنراوەی تری خرابێتە سەری و دوواییەکەیان لەسەر شێوەی پاشبەندی نیو هۆنراوەی یەکەم بێ
پێنکی(ئەردە)
پەشۆکی
شپڕێوی، شپرزەیی، پەشێواوی، شێواوی، تێکدراوی، پشێوی، ئاژاوەیی
پەنامەکی(ئەردە)
پەنهانی، پۆشراوی، پۆشیدەگی
پەوکی(هەورا)
چابوکی
توندو تۆڵی، ئازایی
چارمێرکی(باک)
_ڕۆنیشتن، بە چوار مێردەکی دانیشتن
چالاکی
زەرپ، توندو تۆڵی، چوستی، تەتەری، دەستوبردی
چاوئێشانێکی ئاوبکات
چاوانکی(باک)
چۆنەکی، چلۆن
چاوشارەکی
چاوچنۆکی
چاپوکی
تەڕدەستی، ئازایی، بەپەلە
چاکی
باشی، خاسی، قنجی، قەنجی