تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قازمەکی
یەکێکە لەبەرەکانی دارەمازوو وەک دەنکە تەزبیح وایە
قاسکی
(باک.): دەمێکی٬ تاوێکی
قامکی بڕاو
ئەمووسی بڕاو٬ تپلی بڕاو
قامکی شادە
قامکی چوارەمە لەنێوانی قامکی ناوەندی و قامکە گەورەیە
قامکی قوونێ
ئەرنەمووتێ٬ قامکی ناوەندێ
قامکی ناوەندێ
قامکێکە لەنێوەڕاستی قامکی شادێ و براتوو تەڵەیدایە
قامکی گەورە
تپلامەزنە
قنگەخشکی
خزین لەبەرزییەوە بۆ خووارێ
قولینچکی چاو
کورنیشک٬ قونکی چاو٬ (باد.):قۆزی چاڤ٬ بەولایە دەڵێن٬ کە کەوتۆتە لای گووێیانەوە
قونچکی مێوژیومیوە
قۆچکی
(باک.): ژووری میوانداری
قەڵەمی بێشکی
بلوێری لانکێ
لاوچاکی
ماری کتکی
قووڵە وەیباب
مانەکی
(ڕۆژ.):ماندوێتی
مرشکی
(باک.): جوورە بووزوێکە
مرقەمرقی کەروێشکی
مشکی
ڕەش٬ خۆڵەمێش٬ (هەو.کە.هەورا.): شەدە
موزدەکی
پەیڕەوی موزدەک ناوی ئایینێکە٬ کە موزدەک لە سەردەمی قوبادی پادشای ساسانیدا دەری خستبوو٬ بنچینەی وی لەسەر هاوبەشی ماڵ وەکو یەکی مرۆڤان رابوو( شیوعییەت)٬ قوبادیش بوو بە هاوباوەڕی بەڵان گەورەکانی لە ئێرانێ لێیان خۆش نەهات و لە ئەنجامدا بە پێچەوانەی جوولانەوە لە سەرەتای سەڵتەنەتی خوسرەوی ئەنۆشێروان بە چەند هەزار کەسەوە کوژرا
مێڤانکی
(باک.): وەکو میوانان. – دانیشتن: لەسەر ئەژنۆ دانیشتن