تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەنگ سووکی
بریتییە لە چەند وچۆنی کردن لەسەودای چتێکیدا بۆ کەمکردنەوەی نرخی ،وەکوو یەک لێ کردنی چەند چتێکی لەلایەن سووکس و قورسییەوە بهپتر کردن و سووکتر کردنیان، کاروانچیەکە بارەکانی سەنگ و سووک کردن تاوەکوو یەکیان لێهات.
سەیفکی (باک.)
جوورە بووزوێکە.
شلکی
هەویری هەڵاتوو لەسەر سێڵی دەکەنە نان و گۆیا شلک و نەرم دەمێنێ.
شنکی
شووانشووانەکی
شکاکی
جووره هەڵپەڕینێکە.
شۆرکی
(باک.) جووره هەڵپەڕینێکه.
شۆپەکی
شووپەکان، گەمەیەکە.
شیدایەزەکی (زەن.)
شینکی
ئەسپێکه ڕەنگی شین بێ.
شێرەکی
جلی ئەسپە، کە لە مافووره دروست کرابێ بۆ جووانی.
شەرمۆکی
شەرمێوونی، ئابڕووداری.
شەشیەکی
لەشەش بەش بەشێکە میراتگر دەیبا.
شەوەکی
بەیانی، تاریک و ڕوونی بەیانی زوو. کردنی کارێک لە بەشی دووایی شەوێدا. لە شەوێدا، بەشەو.
شەڤڕەشکی (باک.)
شەکی کاڵ
شەکەمێیکه، کە هێشتا نەزابێ و زگی نەکردبێ.
عەرنۆکی
ئەرنۆکی، تووڕە، قەڵس.
عەلبەکی
ئەلبەکی، (زا.) دەفری مسینی بنکداره.
فەقێ مەڵکی
تیرەیەکە لە نێو دزەییاندا