تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کیژ
کچ٬ کەنیشک٬ دۆت٬ (ڕۆژ.) تە (باک.) گازندە٬ گریان٬ قیژە٬ ناڵین.
مەمکە کیژانە
گیایەکی هاوینییە ٬ دڕواوییه٬ گەڵاکانی وە چەقۆی دەچی کەناریان بە دڕوو ڕازاوەتەوە پایزان پشیلەی بابردەی لێ پەیدا دەبێ
کیژان (باک.)
کێها٬ کامەیان.
کیژووکار (ڕەوا.)
کچی عازەب٬ گەورەکچ٬ بۆ کچی گەورە و چکۆڵەش بەکاردەبرێت.
کیژک (بۆتا.٬ باک.)
دەڵەک٬ (شیر.) کوشک٬ (باک.) کێها٬ کامە.
کیژکۆک (بار.)
کژێ٬ کیژێ٬ کمکمە.
کیژکە (خۆ.)
چۆلەکە٬ (ڕەوا.) کێژوولە٬ بەهەموو باڵندەیەکی چکۆڵە دەڵێن.
کیژۆڵە
کیژێ
کچێ٬ کیژکۆک.
چرکیژن
گوڵکیژۆڵە
گوڵێکی بێ بۆن و شین و سپییە.