تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کیس
جێگایەکە لە لەش کە ـــ و بلۆق بکات. ـــ ی ددانان: بلۆقی پووکە ٬ کیسە.ـــ ی مێشکی : کیسکی مێژی.
کیس و فس (باک.)
گیایەکە.
کیسک
کیسە.ـــ ی مێژی: کیسەی مێشکی .ـــ ی نووزێ: میزدان.
کیسکردن
سەرهەڵدانی کیسە لەژێر دداناندا٬ برێتییە لە پیشخوواردنەوەی کەسێکییە لەڕقان.
کیسۆ(باک.)
کیسی ددان (هەورا.)
کیسە
کیسەی پارە٬ جانتا٬ توورەکەیەکە چتی تێ بکرێ. ـــ ی گەورە: جۆڕک٬ توورەکە.
کیسە هەڵدروون
مەبەس لە چاو لە دووبوونی یەکێکی بۆ چتێک دەڵێن فیسارەکەس کیسەی بۆهەڵدروە٬ واتە چاوی لە دوویەتی.
کیسە و کەمەر
جوورە کەمەربەنرێکە چەند کیسەیەکی پێوەیە چتی تێدەخرێ.
کیسەبر
گیرفانبڕ٬ دز.ـــ ی : گیرفانبڕی.
کیسەتووتن
کیسە تەماکۆ٬ چالمە.
کیسەتەماکۆ
کیسەلەمل
مەبەس لە کچی جووانکیلانەیە.
کیسەوزەڕێ (هەورا.)
کیسەی پارە.
کیسەکێش
ناترێکە لە گەرماوێدا بە کیسەیەکی تایبەتی خەڵکی بشووا.
کیسەکێشان
هێنانی کیسە بەلەشی مرۆڤیدا بۆ خاوێن کردنەوەی لەچڵک.
کیسەڵ
کووسەل٬ کووسی٬ کوویسەل٬ کیسۆ٬ داعبایەکە لە چۆلی دەژی وەکوو ڕەقەی نێوئاوێ وایە.
کیسەڵە
کۆترەی گۆڵەی دەرکێیە٬ ئەو دارەیە٬ کەبەدەرکەوە قایم کراوە و شمشیرە (گۆڵە.) ی دەرکێی تێدەخرێ و گاڵە دەدرێ٬ دارێکە مازە و لاجامە پێکەوە دەنووسێنی کوویسەڵە لە مێش گەورەترە٬ زیندەوارێکە وەکوو سنی وایە زیان بە دەخڵ و دان دەگەیەنێ وەکوو کیسەڵی وایە بەڵان بەقەد نبنۆکێکییە و پێی زۆر ووردە و باڵیشی هەیە گەنمی لەناو دەبات.
دەستکیس (هەورا.)
دەسکیس، دایکەدزانە،(ڕەوا.)دەستدۆز، (باک.)دزدەستەک،ڕێ نیشاندەری دزان،دزی بەڵەد و شارەزا،کە ڕابەری دزان بکات.ی:دەسکیسی،ڕێ نیشاندانی دزان،(ڕەوا.) دەستدۆزی(هەورا.)دایکەدزانەیی.
دەسکیس
دەستکیس. (باک.): یاریکار، -ی: دەستکیسی، یارمەتی دانی یەکێکی بەدزییەوە. یاریکاری
دەوکیس
(زا.): خەستەی توورەکە
لەکیس چوو
لەدەست چوو
کرمکیس
(باک.): نەخۆشیەکە