تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆڕەکۆرا
حیلەحیل٬ دەنگی ئەسپییە لە کاتی سمکۆڵێدا و یا لە کاتێکیدا ٬ کە خاوەندەکەی سوواری بێ٬ کۆلارە٬ داڵ
کۆڕەکۆڕ
کۆڕەی یەک لەدووای یەکتری
کۆژمان
دەستە زانایەکی پسپۆری زمانەوانییه٬ کە لە ووتەی زمانێک بکۆڵنەوە
کۆژن
(باک.): کرۆژتن
کۆژی
(باک.): گۆشه٬ قولینچک
کۆڤ
کۆتان٬ تەویلەی ئاژاڵان٬ غار٬ ئەشکەوت
کۆڤار
گوڤار٬ بڵاوکراوه٬ یا ڕۆژنامەی هەفتانه٬ مانگانه٬ یا وەرزانەیە
کۆڤان
(زا.):بڕین٬ (باک.): ئاهەکێشان
کۆڤانا
(باک.): بێدادی و جەورێکە لە کەسێکی کرابێ پاش ماوەیێکی وەبیری بێتەوە هەوڵ بۆ تۆڵە ئەستاندنەوەی بدات
کۆڤاندار
(زا.):بریندار.-ی:برینداری
کۆڤنگ
(زا.)(باد.):کەڕەکیفه٬ کەڕوو
کۆڤی
(باک.): کێوی
کۆڤیک
(یەز.):کۆفی٬ سەروپۆتراکی ژنانە. (باک.): نرخدار٬ بەهادار.
کۆک
شەڵاڵ٬ (موک.):تەریب٬ لە خاکی باباندا بەدروومانێکی دەڵێن٬ کە بە دەستدەکرێ و دووایە بە ماکینە. پۆشته٬ بۆشناخ٬ پەرداخ.جووان٬ دەلال٬ چتی سازی لەبار. دەوڵەمەند.(هەکا.کە.باد.):ڕەگ وڕیشه٬ بنچینه٬ چتی سازو لەبار؛چاپخانەکە زۆر کۆکە. ڕەگ و ڕیشە.(زا.):پەڵپ
کۆک کردن
قورمیش کردنی کاتژمێر٬ پۆشتەکردن٬ سازکردن
کۆکان
شریت یا گوریسێکە چەند ئاڵقەیەکی تێخراوە لە ملی کارو بەرخان دەکرێت٬ ئەشکێل٬ سەمەندۆک
کۆکردن
کۆکردنەوە.سڵەمێنەوە
کۆکردنەوە
داوەرووکاندن و کۆمەڵەکردن و گرد کردنەوەی چتی بڵاو.برهاڤکرن٬ بەرهەڤکرن٬ ڤەهەواندن٬ (باک.): ڤەیدان٬ دان بەرهەڤ٬ زجێف کردن٬ بەڕگهاندن٬ گردکردنەوە٬ خڕکردنەوە وە کۆکردن.-ی گژو گوڵ و گیا و مێوە:چنین
کۆکلاخ
(هەورا.): چەقە٬ جوورە بنیشتێکە