تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆماو
چەماو٬ کۆماوە
کۆماوی
چەماوی
کۆماوە
چەماوە٬ کەسێکە کۆم بووبێتەوە
کۆماچ
بنکه٬ ئەو بەردە یا چمەنتۆ یەیە٬ کە لە سەر زەوی کۆڵەکەی لە سەر دادەنرێت
کۆماچە
شەپۆلدانی ئاوە لە کاتی زۆرهاتن
کۆمایی
جێگای نزمە لە نێو دەشتاندا
کۆمبوونەوە
چەمانەوەی پشت بە هۆی پیری یا نەخۆشییەوە
کۆملی
(هەورا.): بۆکووێ دەچێ
کۆمڕ
ڕەژوو٬ ڕەژی٬ خەڵووز
کۆمک
(باک.): کۆما٬ دەسته٬ کۆمەڵە ئەستێرەی کۆ٬ کۆمکا سێویا :تەرازووی ئاسمانێ
کۆمی
کۆمۆ٬پشت کۆڕ
کۆمیە
(موک.):کۆم٬ سڵدان
کۆمە
کۆمایەک کاو یا چتی تر٬ کۆما٬ کۆمەڵ٬ کۆمەڵەیەک لە چت. (باک.): جوورە شیرنیاتێکە ٬ کە لە دۆشاو و ئاردی دروستدەکرێ.
کۆمەوبوون
(ئەردە.): نووچ بوون
کۆمەگ
(پژ.):یارمەتی٬ یاریکاری٬ هەوکاری.-کردن:یارمەتی دان٬ ئاووڕلێدانەوە٬ هارمەتی دان. کۆمەڵە٬ ئەنجومەن. یارمەتی دەر٬ -ی: یارمەتی٬ چاودێری٬ کۆمەگکردن
کۆمەڵ
-گرتن لە دەورەی تەرم:چەمبەر گرتن٬ چەمەر بەستن٬ (باک.): جەرد٬ گرد٬ خڕ٬ چەند کەس یا چتێکی خڕ بۆوەوە.-ێک:هووله٬ دەستەیەک. –بەستن: جڤان٬ ڕەبستن٬ خەرمانێکی سوورە٬ کە لەگەڵ سەپانی بەشکرێ و بکرێتە چەند کۆمەڵ
کۆمەڵایەتی
جڤانی٬ هەڤانوو٬ چۆنێتێکی جووانە لە ناو کۆمەڵێک لە ئادەمیدا ٬ کە بە یەکتریانەوە ببەستێنەوە. –کردن:جفاندن٬ خڕکردنەوە٬ ڕەبساندن
کۆمەڵبوون
گرد کردنەوەی چەند چتێک
کۆمەڵتە
کۆمەڵکردن
جڤاندن٬ خڕکردنەوە٬ ڕەپساندن٬ کۆکردنەوەی چەند چتێک.