تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆشکار
(باک.): کە.شدروو٬ پینەچی٬ (باک.): -ی:کەووشدروێتی٬ پینەچێتی
کۆشکە
(زا.):جوورە هەرمێیەکه٬ نێوی دێیەکیشە لە بۆتان
کۆشکەڵان
قەڵاخدان٬ تەپاڵدان٬ سەرانگۆلک
کۆشیار
تێکۆشەر٬ هەوڵدەر
کۆشین
کۆشان٬ تێکۆشین٬ هەوڵدان٬ تەقەلادان٬ خەباتکردن٬ زۆر تێکۆشین:حەشرکردن
کۆشە
کۆشین٬ تێکۆشین
کۆشەر
کۆشیار٬ هەوڵدەری٬ تێکۆشەر
کۆشەوە
هەوڵدان٬ کۆشش٬ تەقەلا٬ خەبات٬ شەرک.-کردن:تەقەلادان٬ تێکۆشین
کۆشەڵان
(ئەردە.): کۆگایەک لە تەپاڵەیە ناوەکەی پڕ دەکرێ لە پووش و پەڵاش بۆ سووتاندنی
کۆف
(باک.): ئەو ئەستووراییە ٬ کە لە منداڵییەوە بەسەر پشتی کووڕانەوە دەبێ٬ کووڕ٬ کۆم
کۆفک
(دزە.شوا.):ڕەحەتی٬ گولینگی کڵاوانیشە
کۆفی
سەروپێچی ژنانه٬ کۆڤیک٬ پێچ٬ جوورە گرێیەکیشە ژنانی کوردستانی باکوور لە ڕاستی نێوچاوانیان دەیدەن لە پێچی سەریان بۆ جووانی
کۆل
(باک.): سەکۆ٬ دووکانۆکە کووڤ. (باک.دهۆ.): ئاخوڕ.(هەو.خۆ.زرا.)ئەندازەیێکی پێوانێیە پڕ بە تەنەکەیەکی ٬ (دەر):کۆتک٬(ماوت):جامەڕبه٬ دوو -: قەسناخێکییە
کۆلار
(باد.):کڵاو
کۆلارە
باڵندەیێکه٬ کوڕکوڕ٬ کۆلارەمار٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆری زیاندارە وە داڵی دەچێ.(کۆ.موک.): بادەوە٬ منداڵان جوورە چتێکی لە قاقەزی ڕەنگا وڕەنگ دروستدەکەن و هەڵیدەدەن بە حەوادا٬ بە دەزوو دەگیرێ
کۆلارەمار
(زا.):کۆلارە.(باد.):قرغۆ٬ کۆرکۆرە٬ داڵ
کۆلانە
وەکوو کۆلان٬ وەکوو بەندان٬ بەندیانه٬ وەکوو نۆکەران٬ بەندەوار. بەخششی کۆلە و نۆکەران
کۆلبەند
(باد.):پەرستگا
کۆلدار
(باد.):پەرستەر٬ هەرێس