تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئانە(هەورامی کۆن)
من، ئەمن، ئەز. (ژاوە. هەورا) هۆوە، ئەوە(بۆ دوورە)،(عیراق) چووار فلسە. ئامرازی وێچوواندنە بە دووای ناوانەوە دەنووسێ، وەکوو: شێرانەواتە وەک شێران، پیاوانە، واتا وەک پیاوان. ئامرازی دانە پاڵپشتە وەکوو مانگانە، ڕۆژانە، دووانە، شەوانە، یێگانە
ئۆرۆمۆن(هەورا. کۆن)
ئۆزۆر(هەورا. کۆن)
ئەرەجیا(هەورا. کۆن)
دەتزانی، دەتکوت
ئەرەجیای(هەورامی کۆن)
ئەرەجێ(هەورا. کۆن)
ئەزێچ(هەورا. کۆن)
تەوە(هەورا.، کۆن)
سەودای کۆن
ئاتەشهک
هۆرێزان (هەورا.٬ زەن.٬ کۆن.)
کۆن
دژی تازەیە٬ کەون٬ کۆنکیله٬ کەونه٬ کەڤن٬ چەپلەک٬ چەپرەک٬ کەڤنارە٬ ئەنتیکه٬ کەڤنار٬ چتی زۆر کۆن. –بوون:کەونبوون٬ کرمنشین.-کردن:کەونکردن٬ کرمنشاندن. (هەورا.): کووانێ٬کووا٬کووانی؟ج- :لە کووێیە. (باک.ئێرە.): کووێن٬ دەوار٬ خێوەت٬ چادر٬ مێژ؛-یخوو ژدار دانین: چادری خۆ هەڵدان.-خووە ڤەگرتن:چادری خۆ پێچانەوە
گلۆلە (هەورا٬. کۆن.)
گیایەکە ٬ گلۆلۆک.
یۆنە (هەورا.) کۆن:
چێشتی کۆنی شەوێ
شەومەند، چیوەرۆک
کۆنتۆ
(شکا.):پارگووێری نێر
کۆندۆ
کەندۆ٬ قسر٬ ئەستێوور٬ مانگایەکە شیری بدات٬ کاندەو
کۆنشناس
مێژووزان٬ ئەنتیکەناس.-ی:مێژووزانی٬ ئەنتیکەناسی
کۆنووس
نوسراوێکه٬ کە چەند کەسێک لە بارەی چتێکەوە بینووسێ و مۆری کن
کۆنک
(باک.): تووکی نەرمی باڵندانە
کۆنکریت
چیمەنتۆ و لم و چەوی گیراوەوەیه٬ کە بە کار هێنرابێ. خانووی بە ئاسن و چیمەنتۆ
کۆنکریتی شیشدار
خانووی بە شیش و چیمەنتۆ
کۆنگرە
بورج٬ قۆنگره٬ کۆنگەرە.-ی: تەرازوو.-ی دووپشک
کۆنگرەبەستەی
(هەورا.): کۆنگرە بەستن٬ کۆ بوونەوە
کۆنگەرە
کۆنی
کەڤنی٬ کەونی٬ بوونی چت بە کۆن
کۆنینە
دێرین٬ دێرینه٬ چتی زۆر کۆنی مێژوویی
کۆنە
(هەورا.): کۆن٬دژی تازە.جلکی کۆن٬کووێنە٬ کەڤن٬ پرتال٬ پرتۆڵ٬ ڕندۆڵ٬ تیتۆڵ٬ پرتۆکار٬ پرتک٬پڕوپیتال٬پڕتۆک٬ چتێکی ڕەشە لە پێستی حەیوان دروست دەکرێ و خۆشیش دەکرێ بۆ ئاو تێدا خوواردنەوە. (لو.):ئاگردان
کۆنە پیاو
پیر٬ پیرەمێرد٬ پیاوێکە لە نێوانی جحێڵی و پیری دابێ و ژنی نەمابێ
کۆنەسووار
کەسێکە لە کۆنەوە سووار چاک بووبێ. کەسێکیشە لە کاتی زۆر خانەدا دومەڵەکۆنە لێ بدات.-ی: پیشەی سوار چاکێتی. کاری دومەکۆنە ژەنی زۆرخانە
کۆنەفرۆش
کەڤنەفرۆش ٬ کەڤنەگیر٬ کەونەفرۆش٬ کەسێکە لە کۆنەوە پیشەی هەر کۆنە فرۆشتن بێ. کەڤنەفرۆشی٬ کەڤنەگیری٬ کەونە فرۆشی
کۆنەمەشک
(باڵ.):حیز٬ بێ زات٬ بێ غیرەت
کۆنەپۆش
کەسێکە هەر کۆنە لەبەر بکات.-ی:پیشەی کۆنە لەبەر کردن. ناوی تیرەیەکی کورده٬ کە لە سنووری پێنجووێن دادەنیشن