تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڵپ و هۆڕ
کڵپە کڵپی زۆر
کڵپە
هاڵاوی گەرمای هاوینێیە. (موک.):لرفه٬ قوڵته٬ کوڵان٬ کرپه٬ دەنگێکیشە لە گڕی ئاوور پەیدا دەبێ
کڵپەکڵپ
لرفە لرفه٬ لرپە لرپ٬ کلپەی یەک لە دووای یەکتری
کڵچێووک
چتێکی باریکی لووسە چاوی پێ دەڕێژرێ٬ تێلچێووک٬ کلچۆک٬ پارووشک٬ ملچێووک٬ کلچۆڤ
کڵکە
کڵکەبێڵ
دەسکەبێڵ
کڵۆ
کەلپ٬ پلوور٬ کوڵۆ٬ کریست٬ پیپۆک٬ (باک.): کلوو٬ بێلوور٬ بلوور٬ بەلوور٬ -قەند:کەڵپەشەکر
کڵۆت
کڵۆک٬ کوڵۆت
کڵۆش
(باک.): بستی٬ کوڵۆش٬ قەسەڵ٬ قەسەر٬ سرووت٬ لاسکی دەغڵی درواوه٬ کە لەسەر زەوی بەقیتی مابێتەوە
کڵۆفت
کڵۆل
(بل.):مەڕی نێو چاوان سپی.(بڵ.):سەر تاووسی٬ کەسێکە پێشەسەری تووکی پێوە نەبێ
کڵۆلاش
(هەورا.): گیایەکی بەرزە قۆزاخەیێکی دەنک دەنکی باریک دەگرێ ددانی پێ دە ئاژننەوە
کڵۆم
(هەورا.): کڵۆمک٬ کوڵۆم٬ قفل٬ سەرکڵۆم٬ کلیل و کلۆمی دار.-دان:داخستن
کڵۆمک
(موک.):کڵۆم٬ سەری ئێسکی ڕانییه٬ گەری ڕانییه٬ کە دەچێتە نێو نێکەوە
کڵۆک
(جا.):کڵۆت٬ سمت٬ کەلەکە
کڵۆکەگورگە
گوڵێکی تۆپی سوورە وەکوو مەخمەری وایه٬ لەسەرەتای هاویناندا پەیدا دەبێ بستێک بڵند دەبێ
کڵۆڵ
بێچاره٬ بەدبەخت٬ چارەڕەش٬ کوڵۆڵ
کڵۆڵی
بەدبەختی٬ چارە ڕەشی٬ مەینەت. ڕووشه٬ پەتەر٬ کێشه٬ تەگەرە٬ قۆرت
کڵۆیی
کریستالی٬ (باک.): بێلووری٬ بلووری
کڵیسە