تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەستکڵاوبەسەر (زەن. ، هەورا.)
بارانەی سەربەکڵاوە، بارانەی سەربەقەپووچکە.
شەوکڵاوه
(دەر.) کڵاو قووچ. کڵاوێکی قیت و زۆر قووچ بوو لە موکریانێ و خاکی سۆراندا.
فشەکڵاوتە
(هەورا.): چوڕڕە پۆپنە٬ چنگەڵە٬ شووان هەڵخەڵەتێنە٬ شووانخەڵەتێنە٬ باڵندەیێکە لە چۆلەکە گەورەترە بۆرکار و کڵاوونە (پۆپنە)٬ بەزۆری لەسەر ڕێگایان دەنیشێ و هەڵدەفڕێتەوە زۆر ناڕوات و دەنیشێتەوە گۆشتی دەخورێت
کڵاوکڵاوێن
یارییەکی دوو دەستەیی یە وەک یاری گۆرەوێنێ بەڵام ئەم بە کڵاو دەکرێ
تاسکڵاو
جوورە کڵاوێکی ژنانەی سابڵاخێیە، کە بە خەیاتەو ئاوریشم گەلێک نەخش و نیگارو گوڵی جووانی لێدەکرا. کڵاوزرێ، جوورە کڵاوێکی پۆڵایینە لەکاتی جەنگێدا لە سەر دەنرێ
تەپەکڵاو(ئەردە)
تەپڵەکی سەر کۆڵەکەو هەستوونی دەوارە. تەپەی ئارەقچن و کڵاو
سەرکڵاو
هەرچتێکی لەسەرکڵاو دابنرێ –ی: پێدەڵێن،تەنەکەیەکەوەکوو کڵاو کونێکی درێژکۆڵەی تێدا یە بەسەر پڵیتەی لامپای چرای دادەکرێ.
کەللەکڵاو
کەوەی کڵاو٬ کەمەی کڵاو