تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کژ
(ڕەوا.):هەوا. کەژ٬ کەش٬ ڕاوەستانی بارانە و خۆشی هەوایە.-دان:هەڵبرینگاندن.کات٬ گۆنەر٬ پشکساڵ٬ ئێستا کژی تۆوە یا کژی شەتڵی تووتنە. (کۆ.):نۆبه٬ هەل٬ جار٬ چەل٬ حەل٬ کەڕەت٬ باو.کزر٬ نێر.-بوونەوە:کزر بوونەوەی زەوییە دووای بارانه٬ کە جووتی لێ بکرێ٬ کەش٬ گەردو وەرد. (شن.):کشت٬ زۆربادراو٬ هەڵقرچاو٬ بۆ چەرم و قاقەز و چتی تر بە کار دەبرێ٬ کە لە گەرمان بە سەری هاتبێ
کژبلۆک
گیایەکە بنکەکەی دەخورێت
کژوورە
(باک.): کژوولە
کژوورەک
(زا.):خێزەرە
کژوولە
کژوومات
کشوومات٬ بێدەنگ و خاموش
کژک
تەرزە. (ئەردە.): کەژوو٬ قەیاسه٬ تەنگەی ووڵاخی٬ کەلە خوری یا دەزووی دروستدەکەن. (باک.): فڕفڕە
کژگ
(هەورا.): تیلمەیەکی درێژە دروستدەکرێ و تەنکە قەیاسەی ووڵاخی پێدەبەسترێ
کژڵ
پارچە کرێژێکی نێو ددانانە
کژیلۆک
(زا.):گیایەکە بنکەکەی بە پاکراوی دەخورێ
کژێتی
باوێتی٬ کاتێتی
کژەبارانە
بارانێکە لە کاتی خۆیدا ببارێ
دومەڵەکژەن
دەمبەک لێدەر
سیکژن
دەنگێکە لە کانی خەنجەرلێدانێدا دێ. _ ی لێهێنا.
پاکژادن
نەهێشتنی گیاو خەلە لە زەویدا بەهۆی دروێنە یا دەسکەنە یا بەهۆی خوواردنی ئاژەڵانەوە
پیرکژین
پێکژین(هەو)
پاکژ
پاک، خاوێن. لەوەڕ یا دارستانێکە قەدەغە کرابێ