تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کچێ
کمکمه٬ کیژێ٬ کەنی٬ کەنیله٬ کیژکۆک٬ لەکاتی دوواندنێدا بە کاردەبرێ
کچێتی
بڕوانە:کچێنی
کچێنی
کەچێنی٬ کەچانی٬ بن.-لابردن:لە کچێنی خستن. ماوەیەکە ٬ کە ئافرەت بە کچی تێیدا بمێنێتەوە.پەردەیەکە٬ لە زێی ئافرەتدا بەیەکەمجار چوونەلای نامێنێ و خووێنی لێدی٬بە خووێنەش دەڵێن٬ کە لە زێی کچ دێ لە کاتی چوونەلای لە یەکەمجاردا.خوو و ڕەفتاری کچان
کچێنی دار
بندار٬ خام
کچێنە
ڕەشکێنەی چاو
کچێچ
قووڵکەیەکە مریشکان لەخۆڵێیدا دەکەن و خۆی تێدا دەگەوزێنن
کێرکچێکەر
چەقۆساز٬ چەقۆکەر٬ .ـــ ی: چەقۆسازی.
کێشکچێتی
پاسەوانێتی٬ پەهڤانی٬ ئێشکڤانی.
کەڵەکچێتی
ساختەچێتی٬ کەڵەکەوانی