تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووینک
تەختەیەکە لە دەوار.
کوویکە (کە.)
کوویۆ
کووێ.
کوویی
کوویە (فە.)
کووێ (هەورا.)
کۆ (هەو.) کێندەرێ٬ چ جێگایەک٬ (دەر.)کووڕه٬ بۆ ـــ دەچێ: ئەڕا کووڕەچی؟٬ کەوەچی؟. بۆ ـــ: کۆگە٬ کاندا٬ کووێ٬ کێندەرێ٬ کێوە؟. لەکووێ: چکۆ.٬ جەکۆ٬ لکوو٬ لە ـــ وەدێی: (دەر.) لەکوورەوەدیای.
کووێت
ووڵاخێە ڕەنگی سوورێکی تاریک یا سوورێکە بە زەردی بڕوانی٬ ئەسپەکووێت٬ (باک.) کومێت٬ کومێد٬ ڕەنگێنکە لە ڕەنگەکانی چارەوێ بە سوورێکی جەرگیدا.
کووێتی
شۆخی ٬ بۆ ئافرەتان بەکاردەبرێت٬ ڕەنگێکی سوور و زەردی تێکەڵاوە بۆ ووڵاخی بەرزە بەکاردەبرێت.
کووێخا
خاوەندماڵ٬ دمڕاستی ئاغای٬ کۆخا٬ کەیا٬ براگەورەی ئاوایی٬ کلیت٬ (هەورا.) قێخا٬ (گەل.) کەڤۆخووێ.
کووێخادەرک
سەردەرکەوان٬ سەرپەردەدار.
کووێخانە
کوێخا ئاسایی.*
کووێخاژن
کووێخایانە
مووچەیێکە دەدرێ بە کووێخا.
کووێخایی
دەمڕاستی٬ کاربەدەستی دێیەک.
کووێخایەتی
کووێر
شەڤڕەشکی٬ نابینا٬ ئێتۆن٬ (هەورا.) کۆر٬ (دەر.) کوور٬ بێ چاو٬ کەسێکە تاکێک یا هەردووک چاوی نەبینێ.ـــ بوون: کووێرایی داهاتن٬ دەشت و بیابانێکە ووشک و بێ ئاو و گیابێ ٬ گووێزێکە ناوکەکەی بەکاکڵ دەرنەیەت.
کووێرانە
وەکوو کووێران.
کووێراو
کەمەئاوێکی بۆگەنە٬ چاوگەیەکە کەمی ئاو لەبەر بڕوات٬ کەند یا کانیەکە ئاوەکەی ووشک بووبێ .ـــ ی: گەنداوی ٬ ووشکاوی.
کووێرایی
چاوسپی بوونەوە٬ لێڵایی٬ کووێراوی٬ کووێری٬ کۆرایی.
کووێرایی داهاتن
کوێربوون٬ سۆمایی داهاتن.