تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووخا
کووێخا٬ (لو.٬ فە.٬ لک.) سەرۆکی هۆبەیەکیە لە کەیخوادا گچکهترە.
کووخک
کووخک (باد.)
کۆخە٬ کۆکە.
کووخیان (باک.)
کووخیاندن (باک.)
کوودک
ئەژنۆ٬ زرانی٬ بێچووی لاور٬ کوتک.*
کوودە (هەورا.)
ئەسکوێ٬ (لور.) کۆدە.
کوودەری
جوورەکرێکە جل و بەرگی لێ دروستدەکرێ ٬ جوورە چەرمێکی تنایبەتیشە سەری پێڵاوی لێ دروستدەکرێ.
کوودەڵە
بڕەک٬ (ڕەوا.) بزڵەبەراز ٬ (هەورا.) بێوەڵە٬ بەچکەی بەرازی. بۆ بێچووە بەراز و وورچ بە کاردەبرێ.
کوور
(دەر.) سابروون٬ (هەورا.) سابرین٬ گیسکی نێری دووساڵانەیە٬ بزنی مەرەز٬ جڵەوبەستنەوەی ووڵاخ٬ (ڕەوا.) شووێنی تەلەزگە وەکوو قەراخی گەلی٬ هەڵدێر٬ کەوور٬ ـــ بوونەوە: لە هەڵدێرێ خۆ ئاوێژتن٬ نقەچوون٬ تەکەربوون٬ خۆبەردانەوە٬ ـــ کردنەوە: ئاوێژتن٬ بەردانەوە٬ تەگەرکردن٬ هەڵدان٬ قووڵ٬ قوور٬ (فە.٬ دەر.) کووێر٬ خامۆش٬ ـــ کردن: کووژاندنەوەی چرا. (باک.) کورت.
کوور
سووچ٬ گۆشە٬ ئەم دارە سێسوژە واتە 3 کووزە٬ (هەورا.) جۆگەلەیە٬ (سوور) ئەم دارە سێسووە واتە سێکووزە٬ (ڕەوا.) قەوزە٬ (موک.)قایش٬ تیلم٬ (دەر.) کوویز٬ (کە.) دیلم٬ قاشی کاڵەک و شووتیو ئیتر٬ تاش٬ (باک.) گۆزە.
کووراهی
قوڵایی.*
کووربوون (ڕەوا.)
لەجێگای بڵندەوە کەوتنەخووارێ.
کووربوونەوە
داچەمان٬ داچەمین٬ کۆم بوونەوە٬ چەمانەوە٬ چەمیانەوە٬داهاتنەوە.
کوورێ (هەورا.)
کوورێن
قووڕە قووڕ.*
کوورە
کەلەبەرێکە لەزەوی یا لەدیوار ئاگری تێدا دەکرێتەوە٬ چتێکی کونکونی پێچکدارە لەتەنەکە یا لە گلی سوور وەکراوە ئاگری تێدەکرێ و چێشت و چای لەسەر لێدەنرێ.
کوورە
دەمە٬ ترمووش٬ کوورەی ئاسنگەران٬دەمگا٬ کارێز.
کوورەخانە
توونگخانە٬ (هەورا.) توون٬ کوورەپەزخانە.
کوورەدان
پوورەدانی هەنگ.