تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەوارەکووێر
شەواره.
شەووماکووک
بورجی ئەستێران.
شەوکوورەک (فه.)
شەمشەمەکووێرە. چەکچەکیله.
شەوکووێر
گیاندارێکه بەشەو چاوی نەبینێ، (هەو.) شەوکۆر، (فه.) شەوکوور. ئەگەر لەبەر هەژاری بێ: جەرگ و دڵی ئاژاڵێکی قەڵەو لە نێو دووگیدا سووربکرێتەوە سەریشی بەسەردابگری و تێریشی لێ بخووا چاکی دەکاتەوە. ـ ی: داری کفر پەلکەکەی چەند دانەیەکی بقکوترێ و لەگەڵ کەمێک ئاو بکوڵێنرێ چەند جارێکی هەر جارەی تنۆکێکی لە چاوی شەوکووێری بتکێنرێ زۆر بەکەڵکە.
شەڤکووێر (باد.)
فسکوول
گوڵنگی فێستی سوورە
قوونکووانی
مدبەق٬ تەنیشت ئاگردان و ئاوورگێ
قەرزکووێر
سەرگێڕ٬ لامنجی ٬کەسێکە قەرزان درەنگ بداتەوە بە خاوەنی
قەرزکووێری
سەرگێڕی٬ لامنجێتی٬ قەرزبەگران و ئاستەم دانەوە بە خاوەندی
قەزکووان
قەسکووان
لاکووت
بەرکووت(ئی خەرمانی).(کە.):تاوان کردنی ژن و مێرد لەگەڵ یەکتری بە داوێن پیسی لەتەک بیانیاندا
لکووماندن
(باک.): بەرخوردن٬ تێک هەڵەنگواندن٬ بلووکوومیینە
لکوومیین
(باک.): بلووکوومیینه٬ تێک هەڵەنگووتن
ماسوولکەکووێرە
ماسوولکەکووێرە٬ ڕیخۆڵە کووێرە
مشکەکووێر
مشکەکووێرە٬ مشکەکۆر٬ خڵت٬ سستێڤلۆک٬ کەرەکۆر
مێکووک
گیایەکە بکرێتە دۆشاو بۆ چیکڵدانە زۆر بەهێزە. (دا.کە. شار.): بەلەک. (باک.): بەلەگ٬ شیرین شیرنۆک. –ی جۆلایی: شەپۆپە
مەرکووت
(باک.): کوتکی دار
نانکوور
(کە.): زۆرخۆر