تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جرجە کووێرە
خەلەتکۆر، مشکەکووێرە، کەم دەبینرێ لە چۆل و دەشت لە زەویدا بە کۆمەڵ خۆڵی هەڵدەداتەوە
کووێرە
کۆرە٬ لەکاتی بانگ کردنێدا بەکاردەبرێ٬ (کە.) کووێرووی دەخڵی ٬ فیشەکێکە نەتەقێ.
کووێرەبوون
کوێرەوە بوونی بیروکانی٬ کوێربوونەوە.*
کووێرەدێ
دێیەکی گچکەی کەم ئاوە٬ کە چهند ماڵە هەژارێکی تێدابن.
کووێرەمار
سفرەمار٬ (هەو.) کۆرەمار٬ جوورە مارێکی کووێری کوژندەیە٬ قوڵەوەیباب.
کووێرەمشک
مشکەکووێرە.
کووێرەمووشە
کووێرەهۆش
هۆش سست٬ کەم هۆش.
کووێرەوەبوون
کووێرەوەبووگ
کووێربووەوە.
کووێرەوەری
(هەورا.) کۆرەوەری٬ ئازار٬ ڕەنج٬ ڕچ٬ سەخڵەتی٬ چەرمەسەری٬ دەردەسەری لە کاروباردا.
کووێرەڕێ
ڕێگایەکە باریکە٬ کە هاتوچۆی کەم پێدابکرێ.
کووێرەکانی
کانییەکە لە بەهاراندا بتەقێ و لە هاوینێدا ووشکبێ یا ئەوەندە ئاوی نەبێ ٬ بەهارەکانی ٬ کانییەکە٬ کە پڕبووبێتەوە ئاوێکی کەمی مابێ ٬ ناوی دێیە کییە لە سوورداش.
بوومەکووێرە
کوندەبەبۆ
بووەکووێرە
شەمشەلەکووێرە(ئەرده.)
چەکچەکیله.
شەمشەمەکووێرە
چەکچەکیله.
شەمشەمەکووێرە
(ژەن.) مێژونک، چەکچەکیله، باڵندەیەکە زگ و زادەکا و لاقی بە باڵەکانبەوەتی.
ماسوولکەکووێرە
ماسوولکەکووێرە٬ ڕیخۆڵە کووێرە