تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوندە
کوندەی ئاوێ٬ کون٬ پێستی بزنە٬ کەبەساخی دەرهاتبێ و خۆشکرابێ بۆ ئاوتێکردن٬ (هەورا.) قوندە٬ باڵندەی قوڵەیە (شا.) پارچە کەرەستەیەکە کەوچکی پێ هەڵدەکەنرێ.
کوندەبۆ (هەو.)
کوندەبەبوو (هەورا.)
کوندەڵان (ڕەوا.)
شووێنێکە هاینان کوندەی ئاوێ ی لەسەر دادەنرێت و بەگژ و گیا و قەڵان دادەپۆشرێت لەبەرزی یە٬ کونەڵان٬ کوڵەنان٬ تاساردبێ.
ئەسکوندە
جگ لە هەڵاوێژتنێدا بکەوێتە سەر دوونووکەکانی لای سەری یا قوونی، ئەسکوندی پێدەڵێن، ئەسکولند، ئەشقونج