تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوکوتکە(موک)
جوورە ترێیەکی سپییە گلووی خڕو سپی و ڕوونە دەنکی لە نێویدا دیارە
چەپکوتان
چەپکوتانن(ئەردە)
چەپڵەلێکوتان
مەبەس لە بەدناوو ریسواکردنی کەسێکییە
چەپڵەکوتان
ڕاکوتان
(باک.): لەحیم کردن، جەمسەری درو یا چەند چتان گەیاندنەوەیەک به دروومان یا لەحیم
ڕچەکوتانن
ڕچەکوتیان
ڕچەکردنەوە، باریکە ڕێگایەک لەناو بەفرێداکردنەوە
ڕەگداکوتان
لەجێگایەک جێگیر بوون و مانەوه.چوونە خووارەوەی ڕەگ و ڕیشەی ڕووەکانه بە زەویدا
کاڵاکوتک
کوتکی جل شووشتنێ
کەرکوتین
(باک.):گەوج
گڵاکوتک
کوتکی جل شووشتن.
گەڵاکوتک
کوتکی جل شووشتن.
ئاسنکوت
ئاسنگەر._ ی: ئاسنگەری
بانکوت
جوورە گەڵا کوتکێکی زل و پان و درێژە بۆ کوتانەوەی لە گووێسەوانان لەبەر دڵۆپەو بارانە. مرازێکە لەبەر دڵۆپەی بانی پێ دەکوتنەوە. کەسێکە بانی بگێڕی یا بیکوتێ
بزمارکوت
شووێن و یا بن پێڵاوێکە، کە بزماری زۆر تێکوترابێ. ترێیە هێشووی پڕ گلوو بێ
بەرکوت
_ی دەغڵی: لاکوت، (سوور) خەویە، کەمێک دانەوێڵەیە، کە لەپێش کوترانی خەرمانێدا دەکوترێ بۆ نان یا لە ئاش دەکرێ
تەرزەکوت
تەرزەشکێن، کشتوکاڵ یا چتێکە تەرزە کوتابێتی و لە کاری خستبێ. مەبەس لە بەسەر ڕۆشتن و ئامۆژگاری یەکێکییە پەیتاپەیتا یەک لەسەر یەک،_دایگرت
تەپووکوت
جمکوت
جەنجاڵ، شووێنی پڕو جەنجاڵ. چتێکە چێو ئاخنکرابێ، چێوکوت
خاڵکوت
کەسێکەخاڵی ئەم وئەو بکوتێ.
دوهۆڵکوت
(باک.):دەهۆڵکوت
دووڤکوت
(باک.): کلک بڕاو
دەرمانکوت
بە برینێک دەکوترێ کە زۆر زووزوو لەسەر یەکتری دەرمان کرێ یا چاوێکی کە زۆری دەرمان تێکرێ–ی پێدەڵێن. کەسێکە پیشەی هەر بارووت کوتان بێ
دەسکوت(باک.)
کاروفەرمانێکە بە دەستکرابێ.
دەمکوت
مات، کپ، سست، بێدەنگ. –کردن: کپکردن، کڕکردن، قرتە لێ بڕین، بێ دەنگ کردنی کەسێک لەبەر چتێک لەدووان
دەهۆڵکوت
ساوەرکوت
کەسێکە ساواری بکوتێ
سیرکوت(باک.)
دەسکی دەسکاوونگێیە.
سەروسەکوت
قەڵافەت، سەروپۆتراک لە شووێنی سووکیدا.
شلووکوت
بۆ لێدان یا بۆ پاڕانەوە و دڵدانەوەیەک بەکاردبرێ، کە مرۆ لە پێناویدا ماندوو و شەکەت و کفت بووبێ.