تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووکنە
تووکن، تیسکن. زەرنەقووتە: بێچووی باڵندانە، کە هێشتا تووکی نەکردبێ
تۆزتەکنای(هەورا)
تۆزتەکاندن
تێکنان
لەپاڵ یەکتری نان
تێکنانەوە
لەپاڵ یەکتری نانەوە. کاتژمێرو ڕادیۆو ئیتر هەڵوەشاندن و لە شووێنی خۆیان نانەوە
تەکنای(هەورا)
تەکاندنی کەل و پەلی تۆزاوی
جیکنە
جیکنەکردن
ڕیقنەکردنی پەڕەوەر
جیکنەکریاگ
خاکناز
(ئەردە.)خاکەنداز،بێڵی ئاسن.
خاکنشین
خاکسار،گەدا،سوواڵکەر،نابووت.-ی:خاکساری.
دارکنێر
دارەکونێر،دارێکە بەقەد قەیسییە لە شووێنی تەڕو زیخماڵدا پێدەگات پشتی گەڵایەکانی بەسپی دەنوێنێ،پەلکی لە هی چناری گچکەترە،لەهەر جێگایەکی بێ مار نزیکی ناکەوێت.دارەکەی بۆگۆچان دەسدەدات دارێکی بۆنخۆشی کووێستانییە وەداری چووالە دەچێ.
دارکنێرە(هەورا.)
قڵف،قوڵف،قوڵفەی دارینە لە هەگبە و تێڕ و ئیتر دەخرێت.
داسەکنان
ئارامگرتن،دامرکان.
دڵهەلکنیاگ
دڵهەڵکنیان
(ئەردە): ناهومێدی. دڵساردبوون
دەم لێکنان
دەم یەکنان
دەم یەکنان
زارلێکنان، خامۆش
سکنانەسەر
زگ لەسەر دانان٬ مەبەس لە خوواردنی چتێکییە بە هەڵمەت وﺌیشتیار و ﺌارەزووەوە.
فیکنە
ئافرەتی بێ شەرم و سووزانی