تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کلک
(فە.شووا.):قامک. (ئەردە.): ئەنگوست. دارێکی درێژە دەخرێتە بێڵ و خاکەناز و زەنگەن و پاچ و تەوەرەو ئیترەوە. چتێکی باریکە لە ئاستی سمتە چووڵەی یەکسم و ڕەشە ووڵاخ و کەر و ئێستر و ئیتر پەیدا دەبێ و سەر هەڵدەدا. دوو٬ دوم٬ (فە.):دوچکه٬ جوچکه٬ دوولک٬ دیف٬ (باد.):کووڕی٬ قلیچکه٬ قلیچەک٬ (فە.):دم٬ دەڤیک. –هەڵگرتن: دمگرتن. –جووڵان: لووجین. –جووڵاندن: لووجاندن. – بڕاو:دوڤکورت٬ دم ڕار
کلک ئامڕاسی
(؟)
کلک بلک
(فە.): قامکی شادە
کلک بە سە
کلک بەس
کلک بەس
(ئەردە.): مەبەس لە کەسێکییە ٬ کە دەستە شکێن کرابێ٬ دەزوو یا بەنێکە لە قامک گرێ دەدرێ بۆ بیر خستنەوەی چتێک
کلک تیلە
(فە.):قامکە تووتەڵە
کلک تینە
(فە.):قامکە تووتەڵە
کلک تەقێنە
کلک هەڵسەنگێنە
کلک دار
چتی خاوەند کلک ٬ بۆ کەل و پەلی دەسکداریش بە کار دەبرێ٬ ئەو تاوە کلکدارە لە سەر ئاورەکە داگرە. دمدار
کلک قەوینە
(فە.):قامکی ناوەڕاستی
کلک مەقلی
(دەر.هەو.):قشقەڵە
کلک نامڕاس
(فە.):قامکی نێوەڕاستێ
کلک نما
(ئەردە.): ئەنگوست نما
کلک نیشان
(ئەردە.): ئەنگوست نیشان
کلک هەڵتەکێنە
کلک هەڵسەنگێنه٬ دووڤدرێژ٬ دووڤڕەپک٬ کلک تەقێنه٬ قلیچکە هۆڕ تەکنێ٬ (باد.): زیج٬ باڵندەیەکە
کلک هەڵسەنگینە
کلک هەڵتەکێنه٬ باڵندەیێکی گچکەی کلک درێژ هەمیشە کلک هەڵدەتەکێنێ
کلک ووژە
(فە.):قامکە گەورە
کلک پێوەکردن
بریتییە لە گاڵتە بە کەسێک کردن٬ قامک بە قوونی کەسێکی داکردن
کلک گرتن
کلک بەرز کردنەوەی ووڵاخی بەرزەیە لە کاتی سووار بوونی دار و یا لە کاتی غاردانیدا
کلک گیر
(ئەردە.): قوشقنە
ئەستێرەی کلکدار
(فە)ئاسیرە دمدار
کلکاز
(فە.):ئەنگوستیلە
کلکاف
(ئەردە.): مازوو
کلکانی
مەردومی شێت ووێته٬ ڕۆستەم پیاوێکی کلکانییە
کلکانە
(فە.):ئەنگوستیلە
کلکوانە
کلکگیری
قازانج لێدیتن
کلکۆ
(کە.هەورا.):گڕ٬ -دامردن: دامرکانی گڕو بڵێسە
کلکە
(هەورا.): قامک٬ تپل٬ داوێنی کێو. ئەنگوچک. چتێکە وەک مرۆر بەڵام بچووکترە و کلکێکی باریکی هە یە
کلکە لەقە
کلکە لەقێ
کلکە کەڵە
(ئەردە.): کلکە گەورە
کلکەتووتەڵە
کلکە پووته٬ قامکە تووتە
کلکەسووتە
زمانلووسی٬ پێڕامووسی٬ کلکەلەقێ٬ چاپلووسی٬ ڕووپایی٬ ڕوواڵەت٬ ماستاو سارد کردنەوە.-کردن:ڕوواڵەت کردن
کلکەسووتەکێ
کلکەسووت
کلکەسووتەکە
بڕوانە: کلکە سووتە
کلکەقنگێ
مەبەس لە جووڵاندنی یەکێکییە بە کردار یا بە گوفتار-ی مەدە واتە مەیجووڵێنە و سەرمەکە سەری
کلکەل
گەرمایێکی زۆر بەهێز و بەکەلکە ٬ (باک.):نادان
کلکەلەقێ
ڕووپامایی٬ کلکە سووتە
کلکەمار
کلکەمارکردن