تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کشت
تۆو وەشاندنە بە زەویدا.(شن.ڕۆژ.):کرژ٬ (شا.):کوروژ٬ زیک٬ (جەبا.ڕۆژ.):باف٬ وەرزی کشت و کاڵ٬ بۆ دەزوو و بەنێکی زۆر بادراو بە کار دەبرێ.-کردن:بافکردن.دانەوێڵەی چنراو. (باد.):توند و تۆل٬ چالاک
کشت و کاڵ
کردار٬ (کە.):کشت کێڵ٬ تۆو کردن٬ شەتڵ چاندن لە زەویدا٬ زەوی کێڵان
کشت و کیاز
(هەورا.): بێستان
کشت وکێڵ
(کە.):کشت وکاڵ
وەزیری کشتوکاڵ
وەزیری لێپرسراوی هەموو کار و بارێکی٬ کە پەیوەندیی بە کشتوکاڵ و چاندنەوە هەبێ
کشتاوکشت
(هەو.):پشتاوپشت.-گەڕاوە:پشتاوپشت گەڕاوە.
کشتک
(دزە.):ووشەیەکە مریشکی پێدەردەکرێ لە کاتێکیدا ٬کە نزیکی تەپکە و تەڵەی بێ بە تایبەتی لە کاتێکیدا٬ کە باڵندەی لەسەر نیشتبێ چونکوو بە کشە باڵندەکان هەڵدەفڕن
کشتگا
کشتگه٬ شووێنی کشت و کاڵ
کشتگە
کشتگا٬ مەزرا
کشتیار
خاوەندی کشت و کاڵ
کشتەک
بەن یا پەڕۆ یا ئاوێکە نزا(دۆعا)ی نۆبەتێی بەسەردا بخووێندرێ٬ تابڕ٬ نۆبەتێ بڕ٬ بەن یا دەزووی کشت چەندداوە دەزوو یا بەنێکە ٬ کە زۆر پێکەوە بابدرێ. پووشووی چەخماخی.دەزووی بادراو٬ دەزووی بادریاگ.چەند داوە دەزووێکی پێکەوە بادراوە. بە جیوە و خەنەوە مرۆی ئەسپێون هەڵیدەگرن
کشتاوکشت
(هەو.):پشتاوپشت.-گەڕاوە:پشتاوپشت گەڕاوە.