تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کش
کششه٬ کشکش٬ کشش٬ بۆ دەرکردنی باڵندان بە کار دەبرێ. بێدەنگ٬ مات٬ بێ هەست و خوست٬ سووار بوونی یەکێک لە ئەندامەکانی شەترەنج بەسەر شادا
کش ومات
کژومات٬ کپ٬ ئارام٬ بێدەنگ٬ بێ خشپه٬ هیدم٬ هێمن.-ی:کژوماتی٬ کپی٬ ئارامی٬ بێدەنگی٬ بێ خشپەیی
قاییش پێ کشاندن
قایل نەبوون٬ قۆڵ نەکێشان
وەزیری کشتوکاڵ
وەزیری لێپرسراوی هەموو کار و بارێکی٬ کە پەیوەندیی بە کشتوکاڵ و چاندنەوە هەبێ
کشان
کەش هاتنی چت. کێش هاتن٬ گەڕانۆک٬ داکشان٬ کشران٬ کێشران٬ خوشین٬ تێپەڕین٬ بوورین٬ ڕابردن٬ بەسەردا-:داپۆشران٬ تارمایی بەسەردا -: تارمایی بەسەر داهاتن
کشاندن
کێشان٬ کێشاندن٬ خشاندن٬ داکشاندن٬ لفکەکە بکشێنە٬ کەش هێنان بە چت
کشانکشان
ووردە ووردە کشان و تێپەڕینی چت٬ فیسارکەس-هات
کشانەوە
گەڕانەوە دوواوه٬ (هەورا.): گێڵایەوە٬ پاشەکشە
کشاو
مدە(ع)(~)٬ کەشە٬ کێشه٬ کەشیدە
کشاوی
بێن درێژی٬ پشوودرێژی
کشایەوە
گەڕاوه٬ پاشەکشەی کرد
کشت
تۆو وەشاندنە بە زەویدا.(شن.ڕۆژ.):کرژ٬ (شا.):کوروژ٬ زیک٬ (جەبا.ڕۆژ.):باف٬ وەرزی کشت و کاڵ٬ بۆ دەزوو و بەنێکی زۆر بادراو بە کار دەبرێ.-کردن:بافکردن.دانەوێڵەی چنراو. (باد.):توند و تۆل٬ چالاک
کشت و کاڵ
کردار٬ (کە.):کشت کێڵ٬ تۆو کردن٬ شەتڵ چاندن لە زەویدا٬ زەوی کێڵان
کشت و کیاز
(هەورا.): بێستان
کشت وکێڵ
(کە.):کشت وکاڵ
کشتاوکشت
(هەو.):پشتاوپشت.-گەڕاوە:پشتاوپشت گەڕاوە.
کشتک
(دزە.):ووشەیەکە مریشکی پێدەردەکرێ لە کاتێکیدا ٬کە نزیکی تەپکە و تەڵەی بێ بە تایبەتی لە کاتێکیدا٬ کە باڵندەی لەسەر نیشتبێ چونکوو بە کشە باڵندەکان هەڵدەفڕن
کشتگا
کشتگه٬ شووێنی کشت و کاڵ
کشتگە
کشتگا٬ مەزرا
کشتیار
خاوەندی کشت و کاڵ
کشتەک
بەن یا پەڕۆ یا ئاوێکە نزا(دۆعا)ی نۆبەتێی بەسەردا بخووێندرێ٬ تابڕ٬ نۆبەتێ بڕ٬ بەن یا دەزووی کشت چەندداوە دەزوو یا بەنێکە ٬ کە زۆر پێکەوە بابدرێ. پووشووی چەخماخی.دەزووی بادراو٬ دەزووی بادریاگ.چەند داوە دەزووێکی پێکەوە بادراوە. بە جیوە و خەنەوە مرۆی ئەسپێون هەڵیدەگرن
کششە
بۆ دەرکردنی باڵندان بە کاردەبرێ