تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کزن
گیایەکی دەستچێنە٬ دانەکەی خڕە لەئاوێدا دەیخووسێنن دەیدەن بە گایان لە نێوانی نیسک و هەرزنێدایه٬ کلێنە.(موک.):گلینه٬ (جا.):گاگۆز٬ ڕۆنەکەشی بۆ خەرکانە باشە
کزنای
(هەورا.): کزاندنەوە
کزنگ
گیایەکە
کزنێکە
شلکێنه٬ هەویرێکە زۆر تەڕ بە کەوچکی نەکەوێتە سەر پشتی ساج و نەبرژێت لەگەڵ ڕۆنیدا تریت دەکران وەکوو کەلانە بۆ خوواردن.
کزنێکە
(بابا.شا.):شلکێنه٬ هەویرێکی شلە بەدەست پاندەکرێتەوە بەسەر ساجیدا بۆ برژاندنی ٬ شلکێنە هەویری زۆر شلی سەرسێلی سورەوە کراوەوە٬ کەڕۆنیشی تێدایه٬ دەیبرژێنن و دەیخۆن