تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کزر
چەرمووشک٬ نیوەووشک
کزر
نیوەئیشک٬ هەرچتێکی تەڕکە کەمێک هیشک بێتەوە-ی پێدەڵێن٬ گیاندار و سەوزایێکه٬ کە خۆی گرتبێ و لە خەم ڕەخسی بێ
کزران
تەڕایی ئاو لێ ووشکبوون٬ ڕوولە ووشکی کردن٬ شووێنێکه٬ کە هەر چەند باران ببارێ ئەو هەر کزر بێ
کزراندن
(باک.): ڕەوشەنکردن٬ بڵێسەدان٬ ترووسکاندن٬ هەڵپرواندنی خوری
کزربوون
ڕوولە ووشک بوونەوە کردن. خڕەلەبوون و بەخۆداهاتنی گیاندارو سەوزایی
کزربوونەوە
کەمێک هیشک بوونەوەی چتی تەڕ
کزری
(باک.): کەسێکە بە هۆی باوەڕی یا پیاوەتێکییەوە بەندیواری بە کەسێکی یەوەبێ. بارێکە لە نێوانی تەڕایی و وشکیدا.
کزرین
(باک.): ڕەوشەن بوون٬ بڵێسەدان٬ ترووسکان