تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنگ کریاگ
ڕەنگکراو، ڕەنگین. تەفرەدراو، هەڵخەڵەتاو ، خڵەتیاگ، فریودریاگ
ڕەهێڵ کردن
لنگەو قووچ خستن
ڤری کرن
(باک.): گووێ نەدان٬ بەهەند و گرنگ نەگرتن٬ نەهێنانە سەرخۆ
کرا
(فە.):کرێ
کرار
قاییم٬ مەحکەم
کراس
پۆشاکێکی یەک تووێ و قۆڵ و بەرۆکدارە لە ژێر جلکانەوە لەبەر دەکرێ٬ (هەورا.): گچی٬ شەوۆ. (بار.):نیوسێ٬ نیو حۆقە
کراس زرێ
چتێکە لە زرێ لە چەشنی کراس دروستکراوە لە کاتی جەنگیتدا لەبەر دەکرا
کراس فانۆس
بەرگی فانووس٬ بەرگی چرا
کراس قاقانی
جوورە گۆرانی و بەستەیەکە
کراسی ماری
تووێژی ماری٬ کیفی ماری
کراسەمارانە
کراسی ماری٬ کیفی ماری٬ تووێشک٬ کاژ٬ کیفەمار٬ تفرەمار
کراسەکردن
بە سابوونێکی بەزی دەڵێن٬ کە بە تەواوی کوڵابێ و بڵقی گەورەگەورە هەلبدات
کراشۆ
(باک.): گەرماو
کران
جێ بە جێ بوون٬ بە جێ هێنران. پەشیمانی.
کراننەوە
کرانەبەرد
چەقێن٬ کڕێن. (هەورا.): چەکڕ.-ی:بڕین:دەربوون. –ی گوڵ: پشکووتن
کرانەوە
ڤەبوون٬ کرانی چتێک دوو یا چەند جاران. ترووخانەوەی قوڕگ بە هۆی سەرماوە٬ لێکرانەوە
کراو
کارێکە کرابێ
کراوکۆش
کردوکاش٬ خەباتکار
کراوە
کراوەوە٬ ئێسکێکه٬ کە کڕێنرابێ