تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆقلەکردن
هەڵتۆقین، هەڵزرەپان، لیرکردنی ئەندام، هەڵزڵەپان. هەڵتۆقینی کەڵبەی هەنجیر
تۆقکردن
ماندووبوونی منداڵی ساوا لەبەر زۆر گریانێ
تۆپه ڕاکردن
تۆکردن
تۆڵەکردنەوە
تۆڵەسەندنەوە
تیرکردن
(ئەردە) هاندان، فیتدان. (هەورا) باوێ، بهاوێ، باوێژە
تیزپێوەکردن
تیزپێکردن
گاڵتە بە کەسێک کردن
تیف تیفەکردن
تیف تیفهدان، تاس و لووشکردن، ئاڕایش دان
تیمارکردن
چارەو دەرمانکردنی بریندارو نەخۆشان. ڕنەک و قاشاوکردنی ووڵاخان و شاڵ لێدانی
تیڕەوکردن(ئەردە)
مۆڕکردن، چیڕەکردن
تیژکردن
_ی چەقۆو شیرو تیر بە هەسان، سوونەوە، بڕشت پەیداکردن بە تیغ. مەبەس لە هاندانی کەسێکییە لەسەر کردنی کارێکی. خۆشکردنی ئاوور
تیژەوکردن(ئەردە)
تیکەتیکەکردن
تێشووکردن
زاد بۆ ڕێگاو بانان ئامادەکردن. نانخوواردنی بەیانی، بەرچایی
تێهەڵکردن
گۆرانی_: بەدەنگی بڵند گۆرانی گوتن، دەنگ بەرز کردنەوە لە گۆرانیدا، گۆرانی گوتن. تێهەڵچوون لە قسە یا لە کردەوەیەک بەبێ پرس و ڕا
تێپەڕکردن
تێڕاکردن
تێڕۆکران، تێبڕان، لەنێونران، تێچوون