تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەندەژە (کرما.٬ بابا.)
بۆگەن٬ گەنەژە٬ خوار٬ ڕەزیل٬ خراپ٬ بەد٬ گەنە٬ گیای ژاکاو و شێلراو و گنجاو.ـــ کردن: خراپەکردن.ـــ خۆر: پیسکێر٬ چەپەڵ خۆر.ـــ موو.
ڕاماڵکردن
ڕاپێچکردنی قوڕ و لیته و ڕادانی له سەر زەوی، ڕافڕاندنی گیاندار
ئارایشتکردن
خۆلەدەقدان، بەزەک کردن، تاس و لووس
ئارڤان بارکرن
ئارڤان گرسکرن
ئاش چێکرن
بیرازی ئاشی
ئاشکرا
دیار، دیارکەوتوو، ئافتاوی، شتیار، ڕوهند، ئاشکار، بەردەز، خووانی، ئەشکەرە، باڕەباڕ، بێ پێچ و پەنا، پەرت، پەیدا._ بوون: دەرکەوتن، ڤێڤرین._ کردن: (هەورا)ئاشکرکەردەی، دەرخستن، ڤەوڕاندن، پەردە لەسەر لابردن، درکاندن: ڤێڤراندن، ڤەپچەڕاندن
ئاشکرایی
بەرچاوی، شتیاری.به_: بە بێ پێچ و پەناو شاردنەوە
ئامادەکردن
سازکردن، ئەیڤەزاندن، پەرداخ کردن، تەیارکردن، سازدان، وەخۆخستن، هلستاندن
ئامادەکریاگ
سازکراو، پەرداخ کراو
ئامشۆکردن
هاتووچۆکردن
ئاواکردنەوە
خانووبەرە دروستکردنەوە لە دێیەکی وێران و مرۆی تێداڕۆنان
ئاواڵکراس
ئاوەڵکراس،(دەر) ئاوەڵدامان، هەڤاڵکراس، (باک) سەرکاپ، لە ڕووی شێوازەوە لەجیاتی دەرپێی ئافرەت بەکار دەبرێ
ئاوقاکردن(رەوا)
بردنەژوور، لەناونان
ئاوهەڵکردن
ئاوکردنەوە سەر شووێنێک بۆ ئاودانی، ئاوداشکاندن، ئاوداخستن
ئاوکردن
بۆ وێنە لەنانی پرژاندن بۆ نەرمبوونەوەی، توواندنەوە، تاواندنەوە._ ڕەق ئاوی چاو: فرمێسک لێوەهاتن
ئاوکردنەژێر
دەرکردن، زۆرجاران، کە شێتێک بچێتە هەرماڵ یا هەر شووێنێکی دانیشێ و نەڕووات، کە بیانەوێ دەریکەن ئەملاولای ئاوڕشێن دەکەن، کە هەر نەڕۆیشت ئاوی دەڕژێننە بنیو بۆی دەردەچێ
ئاوگیرکردن
خوواردنی چتێکی کەم بۆ لابردنی برسێتی لە پێش نانخوواردنێدا بە تۆزێک دەڵێن زۆر برسی بوو، ئاوگیرێکم کرد
ئاوەڵکراس
بڕوانە: ئاواڵکراس
ئاوەڵەکردن
ڤەکردن، ڤەدان، گوشادکردنەوە، واکردنەوە