تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرێخانوو
پارەی کرێچێتی
کرێداسی
کرێشە
(موک.):جوورە چتێکی کرژیتەنکە لە لۆکە دروستدەکرێ
کرێلە
کرێپاڵە
درەوەنیکە بە کرێ دروێنە بکا
کرێچ
(زا.):سوواڵەت. (باک.): پاڵە٬ کارگەر٬ -ی : کراچی٬ کرێ گرته٬ (باک.): تەفاریک٬ کرێدار٬ کەسێکە بە کرێ لە ماڵێکی یا دووکانێکی یا لە شووێنێکی دابێ
کرێچێتی
کرێگرتەیی٬ کرێداری
کرێژ
کەل٬ کیڤار٬ تۆسکەی سەری کەچەڵان و برینداران٬ قڕێژ٬ چڵک٬ تووێژ٬ تۆژ٬ تۆژکه٬ (کە.):کڕێش٬ توویشک٬ تووێشکه٬ کڕێژک٬ -ی هەنگووینی: (باک.): پێندڤە
کرێژک
(زەن.):کرێژ
کرێڤ
کەسێکە منداڵی لە باوەش بگرێ بۆ خەتەنە کردنی٬ کریڤ
کرێڤا
(زا.):کرێڤ
کرێکار
کرێگرته٬ پاڵه٬ ڕەنجبەر٬ سەپان٬ کەسێکە بە پارە گیرابێ بۆ کارکردن.-ی: کرێگرتەیی٬ پاڵەیی٬ ڕەنجبەری٬ کارکردن بە پارە
کرێگرتە
کرێکار.-یی: کرێکاری
کرێڵ
(ئەردە.): شووێنی کڕێن. زەوی سەخت. (هەورا.): کلیل٬ کریکه٬ بێ گووێچکە٬ کەسێکە قسە وەرنەگرێ
کولکووات (کرما.)
کولونجە.
کوڵۆم کردن
داخستنی دەرگا بە کڵۆم.
کۆک کردن
قورمیش کردنی کاتژمێر٬ پۆشتەکردن٬ سازکردن
کەوی کردن
ڕامکردن٬ خەڕۆکردن٬ دەستەمۆکردن
کەڵەک کردن
کۆکردنەوەی چت و خستنەسەریەکتری. فێڵ کردن.