تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرۆکس
کریانەوە
(ئەردە.): کرانەوه٬ وازبوون
کریاو
کراو٬ -ە:کراوە
کریاوە
کراوه٬ کریاو
کریز
(ڕەوا.):شلەمەنیەکە لە چۆڕانەوەیدا نەپسێتەوە و وەکو دەزوو یەکتری بەرنەدا وەکو هەنگووین و هەموو شیلەیەک
کریس
ووتەیەکە٬ کارژۆڵەی پێ بانگ دەکرێ
کریسک
(باک.): چریسکه٬ ترووسکە ئاوور و ڕووناکایی٬ پزیسک (بار.گەر.):سیسرکە
کریل
کرێکە
کرین
(زا.):کریان٬ خرین
کرینچک
کریو
کریژۆک
(باک.): نرخ٬ مز
کریڤ
کریڤا٬ (باک.): دۆستۆ٬ کریو٬ کاکه٬ کەیۆ٬ هاوڕێ٬ هاواڵ٬ برادەر٬ کە کوردێکی یەزیدی بانگی کوردێکی پسووڵمان بکات دەڵێ: کریڤۆ واتە کاکه٬ کەیۆ. ئەگەر کوردێکی پسووڵمان منداڵە فەڵە یا یەزیدییەکی لە باوەشیدا سوننەت بکرێ یا بە ئاوەژوو پیاوەکە بۆ ماڵەبابی منداڵە کە دەبێتە کریو٬ کە زۆری ڕێز لێدەنرێ و یارمەتیشی دەدرێ٬ ئڤینیان بە ئەندازەیەکی لە نێوانیاندا پەیدادەبێ٬ کە لە نێوانی هیچ خزم و زاوایەکیدا پەیدا نەبووبێ٬ لە باکووردا کوردان بانگی فەلان بکەن کریڤیان پێدەڵێن وەکو لە گەرمێن و کووێستانێدا دۆستۆیان پێدەڵێن
کریڤانی
پیشەی کریڤی
کریڤو
لە کاتی بانگ کردنی کریڤاندا بە کار دەبرێ
کرێ
مزێکە بەرانبەر بە کردنی کارێک بدرێ بە کارکەر٬ کراهه٬ مز٬ مزه٬ جەمەکە٬ (باک.): کری٬ پێمزگ. بە-دان: کرێدان. بە-گرتن: کرێ گرتن
کرێ
مزێکە بەرامبەر بە کردنی کارێک بدرێ
کرێبار
کرێ ی بار٬ کرێیەکە بدرێ بۆ هەڵگرتنی بارێک٬ بار بە پارە هەڵگرتن
کرێبارچی
کەسێکە باری بە پارە بۆ ئێرە و ئەوێ ببات٬ بار بەکرێ هەڵگر
کرێت
(ڕەوا.):ناشیرین٬ ناحەز٬ دزێو٬ (باک.): کوڵۆو کەرسەک.-ی: ناحەزی٬ ناشیرینی٬ دزێوی