تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرکر
کرتەکرتی لەوەڕێ٬ دەنگی لەوەڕینی گیان لەبەران
کرکرۆچکە
چتێکی توند و تورتە لە نێوانی گۆشت و ئێسکیدایە بە تایبەتی گووێ و لووت لەو پێکهاتوون٬ (باد.) کرکرکاگوهێ٬ کرتک٬ (هەورا.): کڕۆچەڵێ٬ کوڕۆچەڵێ٬ کڕکڕۆک٬ (ڕەوا.) کڕکڕه٬ کڕکڕارۆک٬ کاکەرک٬ قرقرته٬ کەرک٬ قرقرتۆک٬ کوریژەک٬ کوڕکورۆچکه٬ (پیر.٬ مامە.) کرۆژه٬ (کۆ.) قرتێنه٬ (باک.): کڕکڕک٬ (کۆ.) کرکراگه٬ (باد.) کڕکڕانە
کرکرۆکە
کرکنچک
(باک.): جەواڵ یا خورجی چکۆڵە
کرۆتن
(هەورا.): کرۆتەی٬ کورۆتەی ٬ کرۆژتن٬ کورۆژتن٬ داکرۆژتن٬ کۆرۆچنای٬ ماشاندن٬ خوواردەمەنی ڕەق بە ددانان هاڕین٬ کە ڕەقیب دی من و یار پێکەوە نیشتووین لە ڕقان وەکوو سەگ پێت بکرۆژی دەم و لێوی دەکرۆت
کرۆتەی
(هەورا.): کرۆژتن
کرۆزڕۆ
(هەورا.): کیاتیسوو٬ تووێسی
کرۆستنەوە
کوروساندن
کرۆسک
ڕەق٬ سەخت٬ پتەو٬ قاییم
کرۆسک
دارە هەرمێی کێوییە بە بەرەکەشی هەردەڵێن هەرمێ کێویلە. (هەورا.): مرۆکێویله٬ (باک.): سەربی٬ گرک٬ دارێکیشە لە هەرمێی موتربەدەکرێ بەرێک دەگرێ وەک هەرمێ کێویلە وایە بەرەکەی زۆر ڕەقە
کرۆشتن
کرۆچ
کرۆز
کرۆچانن
کرۆتن٬ کرۆژتن
کرۆچکەلکی
(هەورا.): کرکرۆچکە
کرۆچەڵی
(هەورا.): کڕکڕۆچکە
کرۆچەڵە
کرۆژەڵە ئێسقانێکە نەرم بەدەم دەفەی شانەوەیە
کرۆژتن
کرۆژە
(مامە.هەورا.پیر.):کرکرۆچکە
کرۆک
نێوەڕاست٬ نێرک٬ نێرۆک٬ نێرتکی پیوازی٬ نێوی دارێکییە.(کە.):ڕەگ و ڕیشەی داران٬ بنچینەی چتی